ئایا هەنگ دوای پێوەدان دەمرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-10:36:00 - کۆدی بابەت: 2955
ئایا هەنگ دوای پێوەدان دەمرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا هەنگ دوای پێوەدان دەمرێت؟

مرۆڤی ئاسایی وا دەزانێت مرۆڤ دوژمنی سروشتیەتی بە لابردنی، ئەمە و کاتێک توشی هەنگێک دەبێت، یەکەم شت بیری لێدەکاتەوە، وا دەزانێت پێوەی دەدات. هەزاران جۆر لە هەنگ هەن، کە زۆربەیان نادەنە مرۆڤەوە. تەنیا شتێک کە دەتوانین بڵێین ئەوەیە هەموو جۆرەکانی هەنگ سودبەخشن بۆ مرۆڤ.
هۆکەشی ئەوەیە هەموو جۆرەکانی هەنگ، لە ماوەی گەریانیاندا بە ناو گوڵەکاندا هەڵاڵە بڵاو دەکەنەوە. هەنگ زۆر یارمەتی گەشەسەندنی بەروبوم دەدات بۆ مرۆڤ. لە ڕآستیدا پەنجا جۆر بەروبومی کشتوکاڵی هەیە، پشت بە تەلقیحی هەنگ دەبەستێت!
هەنگ وەک هەریەک لە مێرووەکانی ترشەش پێی هەیە و لەشیشی دەکرێتە سێ بەشەوە. سەر و سنگ (بەشی ناوەڕاست) و سک. لەسەری هەنگدا دوو هەوایی و کۆمەڵێک دووچاوی گەورە و سێ تاکە چاو هەیە. لەگەڵ دوو کەلاوەدا بۆ گەستن و زمانێکدا بۆ مژین و بەلەسە بوون.
سنگیشی لەسەر سێ جووت قاچ و باڵ وەستاوە. هەموو جۆرەکانی هەنگ قاچەکانیان بۆ کۆكردنەوەی هەڵاڵەکان بەکار دێنن، هەندێکیشیان قاچەکانیان سەللەی پێوەیە بۆ هەڵگرتنی هەڵاڵەکان!
زۆربەی هەنگە مێیەکانیش لە نێوان هەردوو دیواری سکیاندا دەرزیەک هەیە.

پێوەدانی هەنگ زۆر بوژۆیە (مزعجە) بەڵام بە دەگمەن مەترسیدارە. وا بوە کە هەنگ دوای پێوەدان دەمرێت بەڵام ئەمە شتێکی ڕاست نییە.
زۆربەی هەنگەکان جزەکانیان چەندین جار بۆ پێوەدان بەکار دێنن. کارگەرەکانیش دەرزیەکانیان دڕکاوییە بۆ دوای پێوەدان لە ناو پێستی مرۆڤدا دەمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



1540 بینین