درێژترین مار لە جیهاندا چ جۆرێکە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-10:40:00 - کۆدی بابەت: 2957
درێژترین مار لە جیهاندا چ جۆرێکە؟

ناوه‌ڕۆك

درێژترین مار لە جیهاندا کامەیە؟

زیاتر لە دوو هەزار جۆر مار لە جیهاندا هەیە، کە گیانلەبەرێکی ترسێنەر و مەترسیدارە ئەمەش وای کردووە کە خەڵکی جۆرەها بیر و بۆچونی هەڵەی لەسەر دروست بکەن. لەو بۆچونە نا دروستانە کە لای خەڵک دروست بووە گوایە ماری وا گەورە و ترسێنەر هەیە درێژیەکەی لە نێوان ١٨ بۆ ٢١ مەتر دایە، بەڵام لە راستیدا مارێک نییە هێندە گەشە بکات تا بگاتە ئەو درێژیە. لەگەڵ ئەوەی هەندێکیان راستە درێژن بەڵام درێژترین ماری ناسراو (الاصلیە الملوکیە) یە کە درێژیەکەی دەگاتە نزیکەی ١٠م ئەم مارە لە نیوە دورگەی مالاوی و پۆرما و ئەندەنوسیا و دوورگەکانی فلیپیندا هەیە. دووەم جۆری درێژترین مار (ئەناکۆندایە) کە لە فیصلەی (بوا) یەکە لە ناوچەکانی ئەمریکای باشووری ئستیوائیدا دەژین و درێژیەکەی دەگاتە نزیکەی ٧م ئەمەش دریژییەکی کەم نییە. دوای ئەم (الاصلیەکاسیە) لە ئوستورالیا و غینیای تازە بە زۆری درێژیەکەی دەگاتە ٦،٥ م. دێین بۆ مارێکی تر کە زۆر کەس بڕوایان وایە درێژترین مارە لە جیهاندا، ئەویش ماری (بوایە) کە بە خۆ پێچ دانە دەوری نێچیرەکەی دەدا و جەڕدانی دەیکوژێت بەڵام ئەوپەڕی درێژی ئەم مارە (٥)م، ئەم مارە لە باشوری مەکسیک و ئەمریکای ناوەند و باشوریدا دەژی. ماری کۆبراش لە مارە ژەهراوییەكانی ترە کە ئەو پەڕی درێژیەکەی دەگاتە نزیکەی ٥،٥م. درێژترین مار لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا کە دوو مەتر زیاتر نیە ماری ( دەنگ نێری ڕۆژهەڵاتی پشت ئەڵماسیە) ئەم مارەکانی تری وەکو (ڕەش مار) و (بول) و (غوفر) کە لە ٢م کەمتر درێژن شایەنی باسە ماری (الاصلیە الملوکیە) هەرچەندە درێژترین مارە بەڵام قورسترین مار نیە هەرچەندە (ئەناكۆندا) لەو کورتترە بەڵام کێشی دەگاتە ١٦٠ کیلۆگرام کەواتە لە ئەصلدا نزیکەی ٤٥ کیلۆ قورسترە. درێژترین ژەهراوی (شای کۆپرا)یە قورسترین ماری ژەهراویش دەنگ نێری ڕۆژهەڵاتی پشت ئەڵماسیە.


سەرچاوەکان



1151 بینین