چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی ددان بکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-11:18:00 - کۆدی بابەت: 2962
چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی ددان بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

پێویستە‌‌ چ كاتێك سە‌ردانی پزیشكی ددان بكە‌یت

نە‌مانی ددانە‌كان و پاك و خاوێن ڕانە‌گرتنی ددانە‌كان، مە‌ترسی توشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌.

برینێك كە‌ چاك نابێتە‌وە‌

ئە‌و برینانە‌ی كە‌ لە‌ ناو دە‌م دروست دە‌بن، كاریگە‌ریان دە‌بێت لە‌سە‌ر ددانە‌كان و پووك، جگە‌ لە‌وە‌ برینێك كە‌ چاك نابێتە‌وە‌، ڕە‌نگە‌ نیشانە‌ی تووش بوون بە‌ شە‌كرە‌ بێت، چونكە‌ برین لە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌دا درە‌نگتر چاك دە‌بێتە‌وە‌.
ھە‌ندێك لە‌ برینە‌كان دە‌توانێت نیشانە‌ی تووش بوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی ناودە‌م بێت، ئە‌گە‌ر برینە‌كان ئازاری گوێ، گڕی دە‌نگ، سڕی زمان یان قوڕگ، ئاوسانی كاكیلە‌ یان سە‌ختی جووڵاندنی كاكیلە‌كان و زمانی لە‌گە‌ڵ بوو، سە‌ردانی پزیشكی ددان بكە‌.

بۆنی ناخۆشی دە‌م

ھە‌ندێكجار بۆنی ناخۆشی ناودە‌م نیشانە‌ی مانە‌وە‌ی پاشماوە‌ی خۆراكە‌ لە‌ نێوان ددانە‌كاندا، بە‌ڵام بۆنی ناخۆشی دە‌م زۆربە‌ی كات بە‌ھۆی ڕزینی ددانە‌كانە‌وە‌یە‌، نە‌خۆشی پووك، وشكی دە‌م، تووتن و تە‌ماكۆ، پاك و خاوێن ڕانە‌گرتنی دە‌م، ھە‌وكردنی دە‌م، یان بە‌ھۆی قوڕگ و لووتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



820 بینین