یەکەم فیلم کامە بوو؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:19:00 - کۆدی بابەت: 2972
یەکەم فیلم کامە بوو؟

ناوه‌ڕۆك

یەکەم فیلم کامە بوو؟

ئەوەی لە جێی سەرسوڕمانە. ئەو کەسانەی کە یەکەمین فیلمیان بەرهەم هێنا. هیچ کاتێک گرنگیان بە فلیم نەدەدا. ئەوانەی یەکەمین داهێنانیان کرد لەم بوارەدا خەڵکانێک بوون، دەیانویست لێکۆڵینەوە لەسەر جوڵەی گیانلەبەران بکەن. تەنانەت (تۆماس ئەدیسۆن)ـیش کە یەکەمین ئامێری نمایش کردنی داهێنا لە ساڵی ١٨٩٣ دا و بە (کینتۆ سکۆب) ناسرابوو. تەنها وەکو شتێکی تازە و دەگمەن و سەرنجڕاکێش بیری لێکردەوە. بەڵام زۆر کەس هەبوون سەیریان کرد دەتوانرێت سوودی زۆر لەو ئامێرە وەربگرێت بۆ سەرگەرمی بۆیە سودیان لێ وەرگرت بۆ سازدانی فیلم.
سەرەتا تەنها وێنەی شتە جوڵاوەکان دەگیران وەکو شەپۆلەکانی دەریا، ئەسپ سواری، یاری منداڵان و ئەو شەمەندەفەرانەی دەگەیشتنە وێستگەکان. بەڵام یەکەمین فیلمی ڕاستەقینە لە (تاقیگەکانی ئەدیسۆن) دا بەرهەم هێنرا لە ساڵی ١٩٠٣ دا کە ناوی (دزینی شەمەندەفەرێکی گەورە) بوو و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەڵایەکی زۆری نایەوە. لە مانگی تشرینی دووەمی ١٩٠٥ دا لە شاری پێتسبۆرگی ویلایەتی پنسلڤانیادا یەکەمین سینەم بەردەوام لە ئەمەریکادا کرایەوە.
ئەم شانۆ سینەماییە بە نەخش و نیگاری زۆر جوان و گران ڕازێنرایەوە و خاوەنەکەی ناوی (نیکۆلۆدیۆن)ـی لێنا.
پاشی ئەوە هەر زۆر بە خێرایی لە سەرانسەری وڵاتە یەکگرتووەکاندا نیکۆلۆدیۆناتی تر بڵاوبونەوە.
D.W. grifith ـی ئەکتەر لە بەناوبانگترین دەرهێنەر و بەرهەم هێنەری ئەم سینەمایە بوو، یەکەمین کەسیش بوو کە کامێرای جوڵاند لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا هونەری نوسینی سینەمایی نوێیشی باش دەزانی.
لە ساڵی ١٩١٤دا گریڤیت فیلمی (لەدایک بوونی نەتەوەیەکی) بەرهەم هێنا کە یەکێکە لە بەناوبانگترینی ئەو فیلمانەی کە لەسەر جەنگی ناوخۆی ئەمریکا قسە دەکات. ئەم فیلمە لەو سەردەمەدا بڕی ٧٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی تێچوو، کە تا ئەو بەروارە هیچ فیلمێکی تر ئەو بڕە پارەیەی تێ نەچووە.
دوای ئەوە سیسیل بی رۆمیل و چیبسی لاسکی دەستیان دایە فیلمێک بە ناوی the scoman (هندی سوور)، هۆڵیود بوو بە پایتەختی سینەما لە جیهاندا و کۆمپانیا تازەکان چوون بۆ هۆڵیود بۆ بەرهەم هێنانی فیلمی نوێ.


سەرچاوەکان



693 بینین