هۆیەکانی ئینفلوەنزا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-21:28:00 - کۆدی بابەت: 2989
هۆیەکانی ئینفلوەنزا

ناوه‌ڕۆك

هۆیەکانی ئینفلوەنزا

ئینفلوەنزا نەخۆشییەکی بڵاوە و، هۆیەکانیشی چەندین جۆری جیاوازە لە ڤایرۆس. نەخۆشییەکی درمیە و زۆر بە خێرایی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بڵاو دەبێتەوە. کاتێک خەڵکێکی زۆر لە ناوچەیەک توشی دەبن پێی دەڵێن پەتای ئینفلوەنزا.

هۆیەکانی ئینلفوەنزا چییە؟

سێ جۆر ڤایرۆس دەبنە هۆی ئینفلوەنزا کە بەسەر گروپەکانی (أ. ب. ج) دا پۆلێن کراون، لەمانەشەوە هەندێک گروپی تری لاوەکی دروست دەبن. ڤایرۆسی ئینفلوەنزا لە گروپی (أ) هەموو دوبارە بوونەوەیەکی لە دوو ساڵ بۆ سێ ساڵە. ڤایرۆسی گروپی (ب) خولەکەی لە چوار بۆ پێنج ساڵە.
ئینفلوەنزا لە هەموو تەمەنێکدا توشی مرۆڤ دەبێت، بە زۆری لە زستاندا بڵاو دەبێتەوە بەهۆی کۆکین و پژمەوە لە کەسێکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ کەسێکی تر. ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیەش لە لوت و قوڕگدا جێگیر دەبێت کە دەبێتە هۆی پژمین و کۆکین و ئاوسانی قوڕگ. هەروەها لەرز و تاش دروست دەکات لەسەر ژان و هەست کردن بە ئازاری لاشە و بێ هێزیدا تەمەنی درێژی ئەم نەخۆشییە لە سێ بۆ حەوت ڕۆژە. بە دەگمەن نەبێت نابێتە هۆی مردن، ئەوانەش لە ئەنجامی ئەم نەخۆشیەدا دەمردن، هۆیەکەی نەخۆشی ترە.
هەندێک لە جۆرەکانی ئینفلوەنزا زۆر سوکە و هەندێکیشی کوشندەیە. پەتای (ئینفلوەنزای ئیسپانی) کە دوای جەنگی دووەمی جیهانی بڵاوبووەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی بەم نەخۆشییە مردن لەوانە زیاتر بوون لە جەنگدا کوژران. بەڵام خۆشبەختانە ئەم پەتایە دووبارە نەبووەوە.
چارەسەرێکی دیاری کراو نییە بۆ ئینفلوەنزا، دوای چەند رۆژێک خۆی سوک دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەرمانی وەکو ئسپرین بەکار دەهێنرێت. بۆ کەم کردنەوەی کاریگەریە ناخۆشەکانی و ئەو پەتایەی لەگەڵیدایە.
دەتوانرێت دەرزی بەرگیری لە دژی ئەو نەخۆشیانە ئامادە بکرێت کە هۆیەکەی ئەو ڤایرۆسانەن. بەڵام لەبەر ئەوەی ئینفلوەنزا جۆری زۆرە، بۆیە ئاستەمە چارەسەر دژی هەموو جۆرەکانی ئامادە بکرێت. بەڵام ئەگەر مەترسی ئەوە کرا پەتاکە بڵاو ببێتەوە، ئەوا دەتوانرێت دەرزیەک دژی ئەو جۆرە ئینفلوەنزایە ئامادە بکرێت کە بڵاو دەبێتەوە.
ئەوانەی کە لەش و لاریان لاوازە زیاتر توشی ئەم نەخۆشی دەبن و دەشێت لاوازی ترسناکیان لەسەر دروست بکات.
بەڵام ئینفلوەنزا نەخۆشییەکی هێندە مەترسیدار نییە، بۆیە نابێت توشی دڵەڕآوکێمان بکات.


سەرچاوەکان



477 بینین