چۆن دەبیستین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-22:26:00 - کۆدی بابەت: 2996
چۆن دەبیستین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن دەبیستین؟

ڕآستییەکی زانراوە کە لە ڕێگەی گوێچکەوە هەموو جۆرە دەنگەکان دەبیسین. دەشێت گوێچکە بکەینە سێ بەشەوە: گوێی دەرەوە، ناوەڕاست، ناوەوە. هەر شتیک کە دەنگێک دەردەکات یەکەمجار دەلەرێتەوە، ئەم لەرینەوانەش جوڵانەوەی شەپۆلە دەنگیەکان دەردەکەن لە ڕێگەی هۆیەکەوە کە لێیەوە ئەو دەنگە دەگاتە گوێ. گوێی دەرەوە ڕویەکی گەورەی هەیە کە دەتوانێت گەورەترین ژمارە لە شەپۆلە دەنگیەکان وەربگرێت.
کاتێک شەپۆلە دەنگیەکان دەدەن لە گوێی دەرەوە، لە ڕێگەی کونی بۆریەکەوە ڕاستەوخۆ دەگوێزرێنەوە بۆ گوێچکەی ناوەڕاست. لە ناو گوێی ناوەڕاستدا پەردەیەک هەیە لە ئەنجامی لێدانی شەپۆلە دەنگییەکان تیایدا لەرینەوەکان دروست دەبێت.
لە پشتی پەردەکەشەوە سێ ئێسقانی بچوک هەن کە پییان دەوترێت ''المگقە، السندان، الرکاب'' کاتێک پەردە دەست بە لەرینەوە دەکات ئەم سێ ئێسکۆکەش دەست بە لەرینەوە دەکەن. ئەو لەرینەوانەش دەگوێزرێنەوە بۆ سەدەفە کە بەشێکە لە گوێی ناوین و وەک زبرک ئیش دەکات و شلەیەکی بەچوار دەوردایە و سەری دەمارەکانیش لەناو شلەکەدایە. لە ئەنجامی لەرینەوەی سەدەفەکە شلەکە دەست بە لەرینەوە دەکات. کە دەبێتە هۆی چالاک کردنی سەری دەمارەکان. ئەم چالاک کردنەش لێدان بەرهەم دەهێنێت. کە دەماری بیستن دەیگوێزێتەوە بۆ مێشک و بەوەش دەبیستین. 
گوێ دەتوانێت دەنگی سوک و بەرزیش ببیستێت، بۆ ئەوەی گوێچکەمان سەلامت بێت دەبێت بە ڕێکوپێکی پاک بکەینەوە، ئەگەر نا مۆم لەسەر پەردەی گوێمان کۆ دەبێتەوە و ئەشێت ئەنجامەکەی کەڕ بوون بێت.


سەرچاوەکان



604 بینین