مرۆڤ چۆن تووشی کەڕی دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-22:40:00 - کۆدی بابەت: 2997
مرۆڤ چۆن تووشی کەڕی دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

مرۆڤ چۆن تووشی کەڕی دەبێت؟

کەڕی و گوێ گرانی دوشتی لەیەک جیاوازن کەڕی واتە نەبیستن بە شێوەیەکی تەواو. بەڵام گوێ گرانی بەسەر ئەوانەدا جێبەجێ دەبێت کە هەندێک لە توانای بیستنیان لەدەست دەدەن. دەشێت کەڕی شتێکی زگماکی یان لە ئەنجامی نەخۆشیەکە یان ڕوداوێکەوە بێت یان دوای لەدایک بوون ڕوبدات.
کەڕی زگماکیش دەشێت لە ئەنجامی یەکێک لە هۆکارە جۆراوجۆرەکان بێت. ئەگەر دایکی سک پڕ لە سێ مانگی یەکەمی سک پڕیدا تووشی نەخۆشی سورێژە بێت، دەشێت منداڵەکەی کەڕ ببێت ٥٠٪ـی ئەو ژنانەی نەخۆشیەیان پێوەبوو منداڵی کەڕیان هێناوە.
لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لە حاڵەتەکان دوای لەدایک بوون ڕوودەدات، یەکێک لەو حاڵەتانە شەپۆلە دەنگیەکان ناتوانن بگەنە تەپڵی گوێ. بەهۆی بوونی ماددەیەکی مۆمیەوە لەسەر پەردەی گوێ. دەشێت تێبینی مادەیەکی مۆمی قاوەییت کردبێت لە ناو گوێچکەدا. ئەم ماددەیە بە ڕێژەیەکی کەم و بە ڕێکوپێکی دێتە دەرەوە. هەندێک جار ئەم مادەیە لەسەر پەردەی گوێ کۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی شەپۆلە دەنگیەکان و نایەڵێت بگەنە تەپڵەی گوێ.
لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بەهۆی دەنگی تیژی تانک و تۆپەوە ٥٨٠٠٠ سەرباز توشی کەڕی هاتن. کاریگەری نەخۆشییەکانی ئەندامەکانی تری لاشەش دەشێت ببێتە هۆی کەڕبوون. گەورەبوونی تەمەنیش هێزی بیستن کەم دەکاتەوە. 
سەرەڕای ئەمانە، زۆر خواردنی هەندێک دەرمان کاریگەری دەبێت لەسەر توانای بیستن. هەندێک جاریش ئێسقانێک لە ناو گوێدا دەردێت کە دەبێتە هۆی کەڕبوون، چونکە ڕێگری لە شەپۆلە دەنگیەکان دەکات، بگەنە بەشە سەرەکییەکانی ناو گوێچکە.


سەرچاوەکان



1104 بینین