کێ بۆنی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-06-11:54:00 - کۆدی بابەت: 3011
کێ بۆنی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ بۆنی داهێنا؟

مرۆڤ لە زۆر کۆنەوە بۆنی بەکارهێناوە. وشەی ''بیرفیوم'' لە زمانی ئینگلیزی دا لە وشەی ''فومس''ی لاتینیەوە، وەرگیراوە کە واتای (دوکەڵ) دەدات. لەبەر ئەوە دەشێت مرۆڤ لە سەرەتادا بە سوتاندنی دار یان کەتیرە یان گەڵای ڕووەکەکان بۆنی خۆشیان دەست کەوتبێت. میسرییە کۆنەکان پێنج هەزار ساڵ پێس ئێستا بۆنیان بەکار‌هێناوە.
بەڵام عەرەبەکان یەکەم کەس بوونە گوڵیان بەکارهێناوە بۆ دروست کردنی گوڵاو. پێش نزیکەی ١٣٠٠ ساڵ، گوڵاویان نە تەنها وەکو بۆن بەڵکو وەکو دەرمانیش بەکارهێناوە. کۆنترین بۆنیش دروست کرابێت گوڵاو بووە.
نیو هەکتار زەوی (دوو هەزار دۆنم) لە گوڵ یەک تەن گوڵ دەدات، لەو یەک تەن گوڵەش یەک کیلۆگرام بۆن بەرهەم دەهێنرێت. بۆیە سەیر نییە نرخی بۆن (ئەسڵی) زۆر گرانە.
گوڵەکانی وەکو وەنەوشە و یاسەمین و گوڵی پرتەقاڵ و نێرگس سەرچاوەی هەندێک لە بۆن خۆشترین ئەو بۆنانەن کە بەکاریان دەهێنین. ئایا دەزانن بۆنی واش هەیە لە دارەکانی ئەرز و سەندەل و گەڵای ڕووەکەکانی وەکو لالە و نەعنا و دەرزی شوان و هەروەها لە ڕەگی ڕووەکەکانی وەکو زەنجەفیل و سۆسەن و فلۆرەنسی دەردەهێنرێت.
کۆنترین ڕێگە لە دروست کردنی بۆندا بە ڕێگەی پاڵاوتنی گوڵەکان بووە بە ئاو. فەڕەنسییەکان کردارێک بەکار دەهێنن پێی دەڵێن ''خوساندنی گوڵ'' بەهۆی پلێتی لە شوشە دروست کراوە و کە لە ناو چوارچێوەیەکی داردایە و بە پیوی بەراز چەور کراوە.
گوڵەکان ماوەی جارێک دەگۆڕدرێن تا پیوە پاکەکە. ئەو ڕێژەیەی حەزی لە بۆنە بیخوات. ڕێگایەکی تازە هەیە لە دروست کردنی بۆندا. کە بریتییە لە گیراوەیەکی زۆر پاک کە لە پترۆڵ دەردەهێنرێت. ئەم گیراوەیە بە چەند قۆناغێکیدا بەسەر گوڵە تازەکە تێدەپەڕێنرێت. تا لە بۆن تێر دەبێت و ئەمجا گیراوەکە لە یەک جودا دەکرێتەوە و بۆنەکەش بە ئاڵکوڵ پاک دەکرێتەوە.
لە ئێستادا کیمیا لەگەڵ سروشدا کێ بەرکێ دەکات لە بەرهەم هێنانی بۆندا. کیمیا گەرەکان بۆنی دەستکرد دروست دەکەن لە دڵۆپەی خەڵوز و ڕۆنی تربنتین و سەدان مەوادی تر بە جۆرێک کە مرۆڤ لەگەڵ بۆنی سروشتیدا لێکیان جیاناکاتەوە. 
لە ڕآستیدا کیمیاگەرانی بۆن دەتوانن بە جۆرێک گوڵان بەرهەم بێنن بە جۆرێک نەتوانرێت لە گوڵی سروشتی ئەو بۆنە دەربهێنرێت.


سەرچاوەکان



894 بینین