ئیبراهیم سەعیدی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-09-21:43:00 - کۆدی بابەت: 8581
ئیبراهیم سەعیدی
هونەرمەندان و ڕاگەیاندنکاران

ئینسایکلۆپیدیای زانیاری، ئیبراهیم سەعیدی، ایبراهیم سعیدی، دەرهێنەری کورد، فیلمی هێلین، ژیاننامە، فیلم، سینەما

ناساندن

ئیبراهیم سەعیدی (بە ئینگلیزی: Ebrahim Saeedi) (بە فارسی: ابراهیم سعیدی) دەرهێنەر، وێنەگر و مۆنتێریکی کوردە. لە ڕێکەوتی ١٩ی نیسانی ١٩٦٥ زایینی لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٦ زایینی لە زانکۆی سینەما و هونەری تاران بڕوانامەی بەکالۆریۆسی سینەمای بەدەست هێناوە.

بەرهەمەکان

فیلم ساڵ تێبینی
هاواری بێدەنگ ١٩٩٧ کورتەفیلم
هاواری پەرێشانی ٢٠٠٠ کورتەفیلم
ڕۆژگیران ٢٠٠٠ کورتەفیلم
ژوان ٢٠٠٢ کورتەفیلم
ژیلەمۆ ٢٠٠٤ کورتەفیلم
دایکانی من ٢٠٠٩ بەڵگەفیلم
ماندوو ٢٠١٠ فیلمی درێژ
هێلین ٢٠١٣ بەڵگەفیلم
بۆنی ئاو ٢٠٢١ بەڵگەفیلم
ساکار ٢٠٢١ فیلمی درێژ


سەرچاوەکان



1173 بینین