وزەی ئەتۆمی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-06-12:06:00 - کۆدی بابەت: 3013
وزەی ئەتۆمی

ناوه‌ڕۆك

وزەی ئەتۆمی

وزەی ئەتۆمی وزەیەكە لەگەردیلە دەردەھێنرێت، ھەموو گەردیلەیەك گەردیلۆكەی وزەی تێدایە. ئەو وزەیە كە بەشەكانی گەردیلە پێكەوە دەھێڵێتەوە.لەبەر ئەوە ناوكەی وزە سەرچاوەی وزەیە ئەو وزەیەش كاتێك گەردیلەكە شیتەڵ دەكرێت دەردەچێت بۆ دەستخستنی وزە بەكارھێنانی گەردیلە دوو ڕێگا ھەیە یەكیان پێی دەوترێ (بەیەكەوە جۆشدان) دووھەمیشیان پێی دەوترێت (لەت كردن) كاتێ جۆشدان ڕوودەدات دوو گەردیلە پێكەوە گەردیلە یەك پێك دێنن . ئەو جۆشدانی گەردیلانە دەبێتە ھۆی دەركردنی ڕێژەیەكی یەكجار زۆر لە وزە لەشێوەی گەرمی دا . 
لێرەدا دەبێ بڵێین زۆربەی وزە لەخۆرەوە دێت .لە ئەنجامی ئەو لەحیم بوونەی كەلەسەر خۆ ڕوودەدات. ئەمەش شێوەیەكە لەشێوەكانی وزەی ئەتۆمی ،شێوەیەكی تر ھەیە بۆ وزەیی ئەتۆمی كەبە كرداری لەت كردن ڕوودەدات،كاتێك گەردیلەیك لەت ئەبێت بۆ دوو گەردیلە ئەمەش بە بۆردومان كردن یان لێدانی گەردیلە دەبێت بە گەردیلۆكەكانی وەك نیوترۆنات .مەرج نیە ھەموو جارێك گەردیلەكان بەلێدانی یان نیوترۆنات لەت ببن، لەبەر ئەوی زۆربەی گەردیلەكان ھەرگیز لەت نابن بەڵام گەردیلەكانی یۆرانیۆم و بلۆتۆنیۆم لە بارودۆخی گونجاودا لەت دەبن .
جۆرێك لەجۆرەكانی یۆرانیۆم (٢٣٥-U)كە ناسراوە بە ھاوشێوەی یۆرانیۆم كاتێك نیوترۆنات لێی دەدرێت لەت دەبێت و وزەیەكی گەرمی یەكجار زۆر بەرھەم دەھێنێت .بەجۆرێك لەیەك كیڵۆگرام (٢٣٥-U)دا یەك ملیۆن جار ئەوەندەی سوتاندنی یەك كیلۆ گرام لە خەڵوز وزەمان دەداتێ!
یەك بلورەی زۆر بچووك لە یۆرانیۆم دەتوانێت كەشتیەكی نەوت یان فڕۆكەیەك یان مۆلیدەیەكی كارەبا بخاتە گەڕ!
بەم جۆرە دەشێت وزەی ئەتۆمی لەداھاتوودا ببێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی وزە.


سەرچاوەکان



4127 بینین