گاڵتە کردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:27:00 - کۆدی بابەت: 3022
گاڵتە کردن

ناوه‌ڕۆك

گاڵتە کردن

تۆ بە شتێک پێدەکەنیت، بەڵام هاوڕێکەت پێی پێناکەنێت! باوکت بە شتێک پێدەکەنێت، بەڵام تۆ پێی پێناکەنیت! بۆچی؟ ئایا گاڵتەکردن شتێکە وادەكات لە هەموو کەسێک پێبکەنێت؟
نووسەران و پزیشکان و زانایانی دەرونناسی و ئەکتەرە گاڵتەجارەکان لەسەر بابەتی گالتەجاری گەلێک کتێبیان نوسیوە. بەڵام هێشتا نەیان توانیوە تەفسیرێکی شیاو بۆ گاڵتەکردن بکەن!
ئێمە دەزانین هەندێک شت ڕوودەدات وادەکات لە خەڵکی کە پێبکەنن. لەبەر ئەوە بەلای کەمەوە بتوانین بڵێین چەندین جۆر لە گاڵتە هەیە. بۆ نموونە خوێن سوکی و سادەیی وامان لێدەکات دەم بە پێکەنین بین. شانۆییەکی گاڵتەجاری وامان لێدەکات پێ بکەنین. مرۆڤ دەموچاوی خۆی ڕەنگ بکات یان سەبەتەیەک لەسەر بکات بەلامانەوە سەیرە و وامان لێدەکات پێ بکەنین!
هەندێک جار وشە وەکو توانج و یاری کردن بە وشەکان دەبێتە مایەی پێکەنین، داشۆرین بە شێوەیەکی کۆنە لە قەشمەری و گالتەکردن و زۆر لە نوسەران بۆ گاڵتەکردن بە شێوەیەکانی ژیان بەکاریان هێناوە.
ئێمە بۆ کەم کردنەوەی بەرامبەر و شکاندنەوەی کەسێک جۆرێک لە گاڵتە پێکردن بەکاردێن بۆ ئەوەی پێکەنین دروست بکەین.
بەو جۆرە گاڵتەجاڕی شێوەی زۆرە و ئێمە بە زۆر ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر گوێمان لێدەبێت.


سەرچاوەکان



1272 بینین