بۆچی مرۆڤ کە توشی شۆک هات موی سپی دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-20:56:00 - کۆدی بابەت: 3047
بۆچی مرۆڤ کە توشی شۆک هات موی سپی دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی مرۆڤ کە توشی شۆک هات موی سپی دەبێت؟

بەڵێ ئەوە خۆی وەڵامی ئەو پرسیارەیە. بەڵام ئەوەی کە نامۆیە ئەوەیە تا ئێستاش ناتوانین تەفسیرێکی تەواو بۆ ئەوە بکەین بۆچی (صدمە) و  هەڵچوونە دەرونییەکان هۆیەکن بۆ قژ سپی بوون. بەڵکو لەوەش زیاتر تا ئێستا هۆیقژ سپی بوون لە پیریشدا نازانین چییە. سەرەڕای ئەمانەش ئەوەندەی پێمان دەکریت بیرۆکەیەکتان بدەینێ کە چی ڕوودەدات.
موو لە ژێر پێستدا دەڕوێت هەر لەوێشدا دادەکوتێت. دوای ئەوە وەکو گۆڵە خەزێم دێتە دەرەوە. کاتێک خانەکانی موو لە ژێر پێستەوە دەردەچن و لە پێست دوور دەکەونەوە. مووەکە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی (قرنی) وە لەسەر ڕووی دەرەوەی مووەکە خانەکان وەکو زنجیرە بەسەر یەکدا دەکەون، ئەمەیە کە ڕەنگێکی کانزایی دەداتە موو.
لە نێوان خانەکانی ڕەنگی مودا، خانەی تایبەت هەیە کە ڕەنگی تێدایە پێیان دەوترێت خانەکانی بۆیاخ.
کە لەگەڵ خانەکانی تری قژدا زۆر دەبن و بەرەو سەرەوە دەبزوێن بەڵام کاتێک بەرەو سەرەوە دێت لەگەڵ گەشەسەندنی مووەکەدا لە کۆتاییدا دەمرێت و تەنها دەنکۆکەنای ڕەنگەکە (بۆیاخەکە) لە مووەکەدا دەمێنێتەوە، خودی ماددەی قەرەنی موو ڕەنگەکەی زەردە.
دەنکۆکەنای ڕەنگەکان هەموویان زیاتر بەرەو ڕەنگی قاوەیین تاریکەکەیان لە نێوان ڕەنگی سوور بۆ قاوەیی بۆ ڕەشە.
لەبەر ئەوە ماددە قەرەنییەکە لەگەڵ ڕەنگەکانی دەنکۆکەکانی بۆیاخدا تێکەڵ دەبێت. لەبەر ئەم تێکەڵ بوونە هەموو ڕەنگەکانی قژ لە زەردەوە تا ڕەش بەرهەم دێت.
پشتاوپشتیش جۆری دەنکۆکەی ڕەنگەکان لە هەر یەکێکماندا دیاری دەکات. تەفسیری ئێمەش بۆ قژ سپی بوون یەکەم جار گەورە بوونی تەمەن ئەمجا نەخۆشی و صەدمە و دڵەڕاوکێش هۆیەکن کە وا دەکەن ڕێژەی بۆیەکە لە قژدا کەم بێتەوە و قژ سپی بێت.
تەفسیرێکی تریش هەیە، ئەوەیە کە تڵۆقەی هەوایی یان بۆشایی دەست بە دروست بوون دەکەن و دەچنە شوێنی دەنکۆکە ڕەنگییەکان. ئێمە دەزانین کە دەشێت تووڕە بوون و غەمۆکی و دڵ تەنگی هۆیەک بن بۆ دەرکەوتنی تڵۆقە هەواییەکان لە نێوان خانەکانی موودا کە وای لێبکات سپی ببێت بەڵام تا ئێستاش نازانریت ئەوە بۆچی ڕوودەدات!


سەرچاوەکان



839 بینین