دیاریکردنی نەخۆشیەکان بە ئازمایشکردنی میز

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-21:07:00 - کۆدی بابەت: 3048
دیاریکردنی نەخۆشیەکان بە ئازمایشکردنی میز

ناوه‌ڕۆك

دیاریکردنی نەخۆشیەکان بە ئازمایشکردنی میز

دیاری کردنی نەخۆشیە جۆرا و جۆرەکان بە هۆی ئازمایشکردنی میزەوە لە ئەمڕۆدا کارێکی زۆر شائیعە. لەگەڵ ئەوەی ئازمایشی تایبەتیبۆ هێز لە تاقیگەکاندا  دەشێت زۆر لە نەخۆشیەکان ئاشکرا بکات، بەڵام ئازمایشی (نمایشی) دەشێت تەنها چەند نەخۆشیەکی دیاری کراو بە دەربخات.
ئایا ئەو نەخۆشیانە دەزانیت چین بە هۆی ئازمایشی میزەوە دیاری دەکرێن؟ ڕەنگی میزی ئاسایی زەردێکی کراوەیە لە ئەنجامی بوونی ڕەنگی میز تیایدا، ئەگەر کەسەکە توشی تا بوو ڕەنگی میزەکە دەبێتە زەردێکی تێر. ئەگەر توشی (یدقان) بوو ئەوا ڕەنگی میزەکە زۆرتر زەرد دەبێتەوە. هەروەها خواردنی ڤیتامین بی ڕەنگی میز زۆر زەرد دەکات. ئەویش بە هۆی بوونی ڕیبوفلافین لە ڤیتامیندا ئەگەر میزەکە گۆڕا بۆ قاوەیی یان ڕەش مانای وایە نەخۆشیەکی (خلقی) لەو کەسەدا هەیە. ئەگەر میزی کەسێکی توشبوو بە شەکەری بەسەر بەتاڵی دابنرێت بۆ ماوەیەک ئەوا مێشهەنگ بۆ خۆی رادەکێشێت بە هۆی بوونی کلوکۆز تیایدا. چونکە تامەکەی شیرینە. ئەگەر بمانەوێت ئەزمایشی میزێک بکەین و بزانین شەکری تێدایە ئەوا لەگەڵ گیراوەی بنیدیکتی دا گەرمی دەکەین، ئەگەر (ترسبات)ی سوور دروست بوو ئەوە نیشانەی ئەوەیە زلالی تێدایە. شایانی باسە میزی ئاسایی زلالی تێدا نییە. هەروەها ئەزمایشی چاندنی میز زانیاری زۆر باشمان دەداتێ سەبارەت بە پیس بوونی بەکتریا لە لەشدا.


سەرچاوەکان



712 بینین