ئایا پێی ڕآست لە پێی چەپی گەورەترە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-12:27:00 - کۆدی بابەت: 3068
ئایا پێی ڕآست لە پێی چەپی گەورەترە؟

ناوه‌ڕۆك

پێی ڕآست لە پێی چەپی گەورەترە!

ئەگەر مرۆڤ درێژی هەردوو قاچی بپێوێت، دەبینێت قاچی ڕآستی تۆزێک لە قاچی چەپی گەورەترە.
ئایا هۆی ئەوە دەزانن؟
پێکهاتەی لەشی مرۆڤ بە تەواوی وەکو یەک نین. هەردوو لای ڕاست و چەپی لاشە. فیت نین، ئەگەر ورد بینەوە لای ڕاستی دەموچاو زۆر گەشاوە ترە لە لای چەپ، هەروەها پێی ڕاست گەورەترە لە پێی چەپ. دەستی ڕآستیش تۆزێک لە دەستی چەپ گەورەترە. دڵ لە لای چەپەوەیە، بەڵام جگەر لە لای ڕآستەوەیە. هەروەها پێکهاتەی لاشەش لە ناوەوە، تەواو پارسەنگ نین لەبەرئەوە گەشەسەندنی ئێسکەکان ناڕێکن، لە ئەنجامی ئەم ناڕێکیەی دا پێی ڕاست لە پێی چەپ گەورەترە.
بوونی ئەم ناڕێکییە لە لەشدا لە زۆر ڕووەوە کار دەکاتە سەرمان. لەبەر ئەوە دەبینین کەسێک چاوی بەستراوە، ناتوانێت بە هێڵێکی ڕآستدا بڕوات و خوار و خێچ ڕێدەکات. ئەم ناڕێک ڕۆشتنە بەسەر ئاژەڵانیشدا جێبەجێ دەبێت.
ئێستا ئەم پرسیارە دێتەگۆڕێ: بۆچی لای ڕاست لە لای چەپ زیاتر نەشونمان دەکات؟
لەگەڵ ئەوە ناتوانین بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە، بەڵام زانایان وای دەبینن لەبەر ئەوەی خەڵکی ڕآستیان زیاتر لە لای چەپیان بەکار دەهێنن لەبەر ئەوەیە لای ڕاستیان لە لای چەپیان زیاتر نەشونما دەکات.
٩٥٪ـی خەڵکی دەستی ڕاستیان بەکاردەهێنن، بەڵام لە سەدا چوارەکەی تر چەپەن و دەستی چەپیان بەکار دەهێنن. بەکارهێنانی دەستی ڕآست پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە. بەشی جەپی مێشک کاری لای ڕاست ڕێکدەخات، لەبەر ئەوەی زۆربەی خەڵکی خاوەنی لای چەپن لە مێشکدا، بۆیە ئەوانەی دەستی ڕاست بەکاردەهێنن زیاترن لە دەست چەپەکان.


سەرچاوەکان



472 بینین