پرێنتەر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-09-21:48:00 - کۆدی بابەت: 3079
پرێنتەر

ناوه‌ڕۆك

ئامێری چاپ

ئامێری چاپی نوێ زۆر ئامێرێکی ئاڵۆزە و پێشخستنی ساڵانێکی زۆری خایاندووە تا گەیشتۆتە ئەو شێوە جێگیرەی ئێستای خەڵکانێکی زۆر لە پێشخستنیدا بەشداریان کردووە. هەر لە سەدەی هەژدەهەمەوە، دا‌هێنەرەکان بیریان لە ئامێرێک کردوە بۆ چاپکردن. بەڵام یەکەم ئامێر لە ساڵی ١٨٦٧ دا لەسەر دەستی کریستۆڤەر شۆڵز دروست کرا، لە میلۆکی ویسکونیستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئامێرەکانی شۆلتر پێی دەوترا (نوسەری چآپ)، خەڵکی سەرەتا گرنگییەکان بەم ئامێرە نەدا. بەڵام کاتێک لە ساڵی ١٨٨٠ دا گۆڕانکاری و چاکسازی زۆرباش لەم ئامێرەدا کرا دوای ئەوە ناوبانگی بڵابوەوە.
بەڵام ڕێکخستنی زۆر سەیر لە کلیلەکانی ئەم ئامێرەدا هەرگیز چاکسازییەکی تێدا نەکرا. ئەو شێوە ڕێکخستنەی کلیلەکان ئەو شێوەیە بوو کە یەکەم نەخشەسازی ئامێری چاپ بەکاری هێنا. هەندێک لەوانەی ئامێری چاپ دروست دەکەن بڕوایان وایە دەکرا کلیلەکان بە شێوەیەکی شیاتر چاپ دروست دەکەن بڕوایان وایە دەکرا کلیلەکان بە شێوەیەکی شیاوتر ڕێک بخرایە. هەوڵدرا چاکسازی و گۆڕآنی لەو جۆرە لە ئامێری چاپدا بکرێت، بەڵام سەرنەکەوتن و وادیارە خەڵکی ڕاهاتوون لەسەر شێوەی کلیلەکانی ئامێری چاپ و پێویست بە گۆڕان ناکات.
ئەو ڕێکخستنەی کلیلەکان لە هەموو جۆرە ئامێرەکانی چاپدا وەکو یەکە و ئەو شێوەیەش بە بۆردی کلیلی جیهانی ناسراوە. پسپۆڕان لایان وایە ئەم ڕێکخستنە زۆر باشە و دەڵێن ئەو پیتانەی دەکەونە لای یەکەوە، بۆیە بەو شێوەیە دانراوە تا ئەوانەی ئامێری چاپ بەکاردێنن پەنجەکانیان پێی بگات بە سەرکەوتوویی و بە شێوەیەکی سروشتی.


سەرچاوەکان



2322 بینین