سوودەکانی کنگر - قنر

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-10-19:56:00 - کۆدی بابەت: 3093
سوودەکانی کنگر - قنر

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی کیمیایی کەنگر

کەنگر بڕێکی زۆری ڤیتامینەکانی (A,B,E) تێدایە و خوێی زۆری وەکو گۆگرد و مەنگەنیز و فۆسفۆر و کالیسیۆم و هەروەها هۆرمۆنە گیاییەکانیشی تێدایە<

تایبەتمەندییە خۆراکی دەرمانییەکانی کەنگر

  1. مامناوەندە لەسروشتی گەرمی و ساردیدا و، وشکیشە.
  2. لابەری باو و بژو ، میز هێنەرە، و ڕێگری لە سکچون ئەکات.
  3. خواردنی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان بۆهەرسکردن ئاسان ئەکات و لابەری غازاتی ناو گەدەیە.
  4. بۆ توشبوان بە شەکرە بەسوودە، و بەهێزکەری گورچیلەکان و میزڵدانە.
  5. برینی سییەکان و برینەکانی ناو ڕیخۆڵەکان چارەسەر دەکات.
  6. لەبەر بوونی هۆڕمۆنە گیاییەکان لەکەنگردا، دەردەرە گلاندییەکان بەهێز دەکات.
  7. نەخۆشی (بیرۆ) تاڕادەیەکی زۆر بەکەنگر چارەسەر دەکریت، بەجۆرێک کە ئاوی کەنگرەکە بگیرێت، بەئەندازەی (۱/۳)ی ئاوەک مێو و ڕۆن بگیرێتەوە و لەسەر پەڵەی (بیرۆ)کان دابندرێت ، تا بەتێپەڕبونی کات پەڵەکان نەمێنن.
  8. مەڵحەمی کەنگر بۆ چارەسەری (گەڕی) بەسوودە و پێشگیری موو هەڵوەرینی لەشیش دەکات.
  9. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کەکوڵاندنی دەنکەکانی ئەم گیایە و کردنی بەمەڵحەم هۆکارێکی باشە بۆ گیرسانەوەی خوێنی لەبەر ڕۆیشتوی برین.
  10. پێشنیار ئەکرێت بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش ئارەقی لەش، مەلحەمی کەنگر لە لەش هەڵبسورێت.
  11. هەڵواسینی چەپکە کەنگر لەسوچ و کەلێنی ماڵدا بۆنەکەی زیندەوەران ناڕەحەت دەکا.
  12. بۆ چارەسەرکردنی ئاوساوییەکانی لەش و خروی پێستی لەش، ئەتوانرێت سوود لەمەڵحەمی کەنگر وەربگیرێت، یان ئاوەکەی لەو شوێنانە بدرێت.
  13. دەنکە کەنگر (تۆو)ەکەی لە دابەزینی فشاری خوێن، لابردنی سەرئێشە ، نەخۆشی یەکانی جگەر و، دەرنەدانی زەرداوی زراو و ماندوێتی بەردەوام، تێکچونی هەرسکردن گرفت، کاریگەرە.
  14. ئیشتیها ئەکاتەوە، خوێن پاک ئەکاتەوە، بۆ ئەو کەسانەی دووچاری شەکرە بوون سوودبەخشە، یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی گەدە و گورچیلەکان دەدات.
  15. بۆ چارەسەری سکچونی بەردەوام، ئەتوانی ئەم کەنگرە بخۆی یان ئاوەکەی بگوشیت و بیخۆیتەوە.


سەرچاوەکان



1665 بینین