مۆزەخانەکان کەی پەیدا بوون؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-09:45:00 - کۆدی بابەت: 3121
مۆزەخانەکان کەی پەیدا بوون؟

ناوه‌ڕۆك

مۆزەخانەکان کەی پەیدا بوون؟

مۆزەخانە ئەو جێگەیەیە کە کۆمەڵێک شتی دەگمەن و بە نرخی تێدا دەپارێزێت و پیشانی خەڵکی دەدرێت. ئەو شتانەش یان لە سروشتەوە دەست کەوتووە یان مرۆڤ دروستی کردووە. مۆزەخانەی تایبەت بە هونەر، زانست، مێژوو، پیشەسازی، تەکنۆلۆژیا هەیە.
وشەی مۆزەخانە لە وشەی (موزیون)ـی لاتینییەوە هاتووە کە واتای (پەرستگای موزی) دەدات. موزی یەکێک بووە لە خواوەندەکانی نۆ خوشکەکە کە گۆران و هۆنراوە و هونەر و زانستیان دەپاراست لە میسیۆپۆلۆجیای ئەغریقیدا.
یەکەمین (موزیون) لە ئەسکەندەریەی میسردا دروست کرا لە سەدەی سێیەمی پێش زایندا.
مەبەست لە مۆزەخانەی ئەسکەندەریەش، کۆکردنەوەی ئەو زانیاریانە بوو کە دەشیا بەسوود بوایە بۆ لێکۆڵەرەوان، چونکە لێکۆڵەرەوان لەوێدا دەژیان و لێکۆڵینەوەکانیشیان تێدا دەکرد. مۆزەخانەکەش کۆمەڵێک پارچەی هونەری و نامۆ و سەیری لە خۆگرتبوو کە بریتی بوو لە پەیکەرەکان و ئەو کەرەستانەی لە زانستی گەردوون ناسی و نەشتەرگەریدا بەکار دەهێنران. هەروەها لمۆزی فیل و پێستی ئاژەڵە نامۆکانیشی تێدابوو.
ئەو مۆزەخانەیە تەنها کاربەدەستان و دەوڵەمەندان بۆیان هەبوو سەردانی بکەن و بیبینن. تەنانەت مۆزەخانەی بەریتانیاش کە لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەهەمدا دامەزرا، تەنها ڕێگە بە ژمارەیەکی زۆر کەم لە خەڵکی دەدرا سەردانی بکەن.
بەڵام شۆڕشی فەڕەنسا دەرگای مۆزەخانەکانی بۆ هەموو خەڵکی خستە سەر پشت و لە ساڵی ١٧٩٣ دا و لە ماوەی شۆڕشدا حکومەتی فەڕەنسا (لۆڤەر)ـی لە پاریس، کردە مۆزەخانەیەکی نیشتیمانی.
لە سەدەی نۆزدەهەمدا بینای تایبەت بە مۆزەخانە دروست کرا. یەکێک لە کۆنترین بیناکانی جیهان کە لە ساڵی ١٨٣ دروست کرابوو. کرایە مۆزەخانە، مۆزەخانەی (تالیس)ـە لە بەرلینی ئەڵمانیا.


سەرچاوەکان



1174 بینین