چۆن بە خوری گەرم دەبینەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-09:57:00 - کۆدی بابەت: 3122
چۆن بە خوری گەرم دەبینەوە؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن بە خوری گەرم دەبینەوە؟

لە سەرانسەری جیهاندا یەک ملیار سەر مەڕ هەیە. کە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن سەری لە ئوسترالیادایە. ئێمە لەو مەڕانەوە خوریمان دەست دەکەوێت کە لە پیشەسازی جۆرەها جل و بەرگدا بەکاری دەهێنین و سوود لە گەرمییەکەی دەبینین.
ئایا دەزانن جل و بەرگە خورییەکان چۆن پارێزگاری لە گەرمای لەشمان دەکەن؟ ئێمە دەزانین پلەی گەرمای لەشی مرۆڤ لە ناوەوە ٩٨،٤ پلەی فیهنهایتە، بەڵام پلەی گەرمای پێستی ڕوومەتی مرۆڤ نزیکەی ٩١ پلەی فیهرنهایتە. کاتێک لاشەمان بەر تەنێکی جیاواز لە پلەی گەرما دەکەوێت هەست بە ەگرما یان سەرما دەکەین. کاێک پلەی گەرمای دەوروبەرمان نزیکەی ٦٥ پلەی فیهرنهایتە هەست بە حەسانەوەی تەواو دەکەین.
لەبەر ئەوەی گەرمای لاشەمان بە ٢٥ پلە لەوە زیاتر لەو دۆخەدا لاشەمان بە بەردەوامی گەرما دەردەدات. بەڵام ئەگەر پلەی گەرمای دەور و بەرمان لەوە کەمتر بوو ئەوا هەست بە سەرما دەکەین. ئەو کاتە دەبێت جلێکی وا لەبەر بکەین کە گەیەنەرێکی خراپ بێت بۆ سەرما.
خوریش باشترین ماددەی گەیەنەری خراپە بۆ سەرما لەبەر ئەوەی هەوا لە ناو مەچیرەکانیدا گیر دەخوات. هەروەها هەواش گەیەنەرێکی خراپە بۆ گەرما. بەڵام خوری گەیەنەرێکی خراپترە. لەبەر ئەوە لاشەمان زۆر لە گەرماکەی لەدەست نادات.
لەبەر ئەم هۆیەیە کاتێک جل و بەرگێکی خوری لەبەر دەکەین هەست بە گەرما دەکەین. یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی خوری ئەوەیە دەتوانێت شێ بمژێت.
یەک پاوەند لە خوری دەتوانێت نزیکەی (ئۆنصە) لە هەڵمی ئاو هەڵمژێت.
سەرەڕای ئەوەش خورییەکە وشک دێتە بەرچاو. ئەو ئاوە مژراوە ناتوارێت بە کام ئامێرە بەهێزە دەربهێنرێت. بەهۆی ئەم تایمەتمەندیەیەوە خوری دەتوانێت ئەو ئارەقەی لاشەمان دەری دەدات بیمژێت. ئەم کردارەش وا دەکات گەرمی بۆ لاشە دەستەبەر بێت. مژینی ئارەقەکەش وا دەکات خورییەکە هەندێک گەرم ببێت.

١- یەک پاوەندی نزیکەی ٤٥٣ گرامە.
٢- یەک ئۆنصە نزیکەی ٢٨،٣٥ گرامە.


سەرچاوەکان



671 بینین