گەڕی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-15:51:00 - کۆدی بابەت: 3134
گەڕی

ناوه‌ڕۆك

گەڕی

گەڕی نەخۆشیەکی زۆر پیس و ئاڵۆزە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە شێدارە مەداری و نیمچە ئستیوائیەکاندا دەردەکەوێت، زۆربەی کەسانی توشبوو بە گەڕی لە ئاسیا و باشوری ئەمریکا و یابان و کۆریا و دوورگەی باسڤیکی دایە لەگەڵ ئەوەی پەتایە بەڵام بەئاسانی بڵاونابێتەوە. گەڕی لە ئەنجامی بەکتریایەکی دیاری کراوەیە پێی دەوترێت میکرۆبی کەڕوویی. هێرش دەکاتە سەر پێست و کۆئەندامی عصبی و بریندار و بەڵەکی دەکات. ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی لەسەر هەردوو گوێ و دەم و چاو و جووتە گون و ( الاوصال ) دروست دەبێت. هەروەها توشی بەشی ناوەوەی دەم و لوت دەبێت.

کاتێک ئەم نەخۆشیە بگاتە چاو کەسی توشبوو کوێر دەکات، دەمارە توشبووەکان لەناودەبات و پەنجەکان هەڵدەوەرن و هیچ هەستێکیان نامێنێت و ئیفلیج دەبن. گولی دوو جۆرە: پێستی و سیلی، لە نیشانەکانی گەڕی پێست بوونی تۆپەڵێك لە ڕیشاڵی ئاوساو لە ژێر پێست و دەم و چاوو جووتە گون و بۆری هەناسەی سەرەوە. بەڵام گەڕی سیلی پەڵی سوور دروست دەبێت، چارەسەری ئەم نەخۆشیە درێژخایەن دەبێت بە دەمارنە گۆگردیەکان بەڵام حاڵەتە سەختەکانی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، لە دونیادا دوو ملیۆن حاڵەتی گەڕی هەیە. بەڵام ژمارەی ڕاست ڕەنگە لە دە ملیۆنیش زیاتر بێت. تا ئێستاش نازانرێت چۆن میکرۆبەکانی ئەم نەخۆشیە دەگوێزرێتەوە. بەڵام وا دیارە پەیوەندی کردن بە کەسی توشبووەوە دەبێتە هۆی تووشبوونی ئەو کەسانەی کە توانای وەرگرتنی ئەو نەخۆشیەیان هەیە. منداڵی کەسی گەڕ توشی ئەم نەخۆشیە نابێت ئەگەر بە منداڵی لە دایک و باوکیان دوور بخرێنەوە.


سەرچاوەکان



2313 بینین