ڕێبازی کلاسیزم

ڕێبازی کلاسیزم

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-03:42:00 - کۆدی بابەت: 3135
ڕێبازی کلاسیزم

ناوه‌ڕۆك

ڕێبازی كلاسیزم چییە؟

ڕێبازە‌ ئە‌دە‌بییە‌كان بۆ یە‌كە‌م جار لە‌ ئە‌وروپا پاش سە‌ردە‌می بوژانە‌وە‌ لە‌ دە‌وروبە‌ری سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌می زایینیدا سە‌ریانھە‌ڵدا، لە‌ناو ئە‌و ڕێبازە‌ ئە‌دە‌بییە‌شدا كلاسیزم كۆنترین ڕێبازە‌ لە‌ پە‌یدابوون و بڵاوبوونە‌وە‌ و دە‌سە‌ڵات پە‌یداكردن لە بە‌رھە‌می ئە‌دە‌بیدا, بە‌ر لە‌و سە‌ردە‌مە‌، ئە‌دە‌ب بە‌ شێوازێكی ئازادانە‌ و خۆكارانە‌ ڕێڕە‌وی خۆی گرتبووە‌ بە‌ر، كە‌ دیارە‌ لێرە‌دا بە‌ شێوازێكی خۆكارانە‌ شیعریان گوتووە‌، بێ ئە‌وە‌ی ھیچ ئاگاداریە‌كیان لە‌ بارە‌ی ڕێنماییە‌ بنچینە‌وە‌یە‌كانی ئە‌و ڕێبازە‌ ئە‌دە‌بیانە‌وە‌ ھە‌بێت. ئە‌گە‌ر ھە‌ر خاسیە‌ت و تایبە‌تمە‌ندیە‌كی گشتی ھە‌بوبێت، كە‌ شاعیران پە‌یڕە‌ویان كردبێت، ئە‌وا ئە‌م پە‌یڕە‌وكردنە‌ لە‌ ئە‌نجامی ھیچ پێكھاتن و تێگە‌یشتنێك نە‌بووە، بە‌ڵكو شاعیرە‌كان بە‌ سە‌لیقە‌ی خۆیان ئە‌م تایبە‌تمە‌ندییە‌یان دستنیشان كردووە‌.
بزافی ڕاپە‌ڕینی ئە‌وروپا لە‌ مە‌یدانی ئە‌دە‌ب و ھونە‌ردا بوو بە‌ ھۆی لە‌دایكبوونی یە‌كە‌م ڕێبازی ئە‌دە‌بی و ھونە‌ری لە‌ دیرۆكی مرۆڤایە‌تیدا كە‌ ڕێبازی كلاسیزمە‌ و بە‌ شێوە‌یە‌كی تایبە‌ت لە‌ ماوە‌ی سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌می زایینیدا لە‌ وڵاتی فە‌ڕە‌نسا گە‌شە‌ی كرد، لە‌ سە‌دە‌یە‌كدا كە‌ بە‌ سە‌دە‌ی زێڕین دادە‌نرێت لە‌ مێژووی فە‌ڕە‌نسا، ھە‌رچە‌ندە‌ زووتر سە‌رە‌تاكانی ئە‌م ڕێبازە‌ لە‌ ئیتاڵیا پە‌یدابوو، دواتریش بە‌رە‌و ئینگلتە‌را و ئە‌ڵمانیا و وڵاتە‌ ئە‌وروپیە‌كانی تر پە‌لیھاویشت.
وشە‌ی كلاسیزم لە‌ (كلاسیز-classis)ی لاتینییە‌وە‌ ھاتووە‌، كە‌ لە‌ بنچینە‌دا بە‌ مانای یە‌كە‌یە‌كی (كە‌شتیگە‌ل) دێت، ھە‌ر لە‌و واتایە‌وە‌ بۆ یە‌كە‌ی خوێندنی یان پۆلی خوێندن خوازرایە‌وە‌.
ناونانی جۆرە‌ ئە‌دە‌بێك بە‌م ناوە‌ ئە‌وە‌ دە‌گە‌یە‌نێت كە‌ ئە‌و جۆرە‌ ئە‌دە‌بە‌ نە‌مرە‌ و بە‌ درێژای ڕۆژگار بە‌ كە‌ڵكی ئە‌وە‌ دێت، كە‌ بێ پە‌روە‌ردە‌كردن و فێركردنی لاوان لە‌ پۆلە‌كانی خوێندندا بە‌كاربێت، ھە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌م ھۆیە‌ش بوو، كە‌ ھە‌ردوو ئە‌دە‌بیاتی كۆنی (یۆنانی و ڕۆمانی) بە‌ ئە‌دە‌بی كلاسیزم دانراون، چونك خوێندنی ئە‌م دوو ئە‌دە‌بە‌ لە‌ قوتابخانە‌ و زانكۆكانی ئە‌وروپا جاران و ئێستاش باشترین ھۆكار بووە‌ بۆ پە‌روەردە‌ كردن  و ڕوناككردنە‌وە‌ی بیر و ھۆشی لاوان، ھە‌تاكو ئە‌مڕۆش خوێندنی زمان ئە‌دە‌بیاتی  یۆنانی كۆن و لاتینی لە‌ زانكۆكاندا بە‌ كلاسیزم دادە‌نرێت.
كلاسیزم لە‌ ئە‌دە‌بدا لاسایكردنە‌وە‌یە‌، ھە‌ر لەبەر ئەوە‌ش بوو، كە‌ گە‌شە‌كردن و بە‌رە‌وپێشچوون و ڕابوونە‌ ئە‌دە‌بییە‌ی كە‌ لە‌ ئە‌وروپا سە‌ریھە‌ڵدا، ھە‌مووی لە‌سە‌ر بنچینە‌ی لاسایكردنە‌وە‌ی ئە‌دە‌بیاتی یۆنانی و ڕۆمانییە‌وە‌ دامە‌زراوە‌، ھە‌ر ئە‌م ھۆكارە‌ش بوو وایكرد كە‌ نوسە‌ر و ئە‌دە‌بیە‌كانی سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌م، شانبە‌شانی ڕە‌خنە‌گرانی ئە‌و سە‌دە‌یە‌ زاراوە‌ی كلاسیزم بۆ ڕێبازە‌ ئە‌دە‌بیە‌ تازە‌كە‌ی خۆیان بخوازنە‌وە‌.
ڕێبازی كلاسیزم لای ئە‌وروپیە‌كان بە‌ گشتی چە‌ند خاسیە‌ت و تایبە‌تمە‌ندییە‌كی ھە‌یە‌ و پابە‌ندە‌ بە‌ چە‌ند ڕێنمایی بنچینە‌یێك، كە‌ ئە‌مانە‌ن:

١- چە‌شە‌ لە‌ ئە‌دە‌بیاتی (یۆنانی و لاتینی) وە‌ردە‌گرێت و تە‌نانە‌ت مادە‌ ئە‌دە‌بیە‌كەش، زادە‌ی چە‌شە‌ وە‌رگرتنە‌ لە‌م دوو ئە‌دە‌بە‌. بە‌كارھێنانی زاراوە‌ی كلاسیزم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌، بۆ ئە‌وە‌ی كە‌ نوسە‌رانی سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌ ھە‌میشە‌ چاویان لە‌وە‌ بوو، كە‌ جۆرە‌ ئە‌دە‌بێكی وا بھێنە‌ كایە‌وە‌ كە‌ لە‌ بابە‌ت و بە‌ھێزیدا شان لە‌ شانی ئە‌دە‌بیاتی یۆنانی و لاتینی بدات. 
٢- ئە‌م ئە‌دە‌بە‌ زادە‌ی ژیرییە‌، دیارە‌ گرنگترین سیفە‌تی ژیریش میانڕۆیی و ڕونكاریە‌. ئە‌دە‌بیاتی كلاسیزم چونكە‌ زادە‌ی ژیرییە‌، بۆیە‌ ھە‌میشە‌ ھە‌وڵی گە‌یشتن بە‌ ڕاستییە‌ گشتییە‌كان دە‌دات، ھە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌م ھۆیە‌ش بوو، كە‌ بە‌شی زۆری بە‌رھە‌می ڕۆمانتیكی، كە‌ بە‌شی زۆری بریتییە‌ لە‌ ھۆنراوە‌ی گۆرانی.
٣- گرنگیدان بە‌ داڕشتە‌ و چاكسازی شێوازی نووسین، ئە‌دە‌بیاتی كلاسیزم ڕێزێكی زۆر لە‌ بنە‌ما و بنچینە‌كانی زمان دە‌گرێت، بە‌مە‌ش ئە‌دە‌بی ڕۆمانتیكی دە‌ناسرێتە‌وە‌، چونكە‌ ڕۆمانتیكی لە‌م بوارە‌دا ھە‌میشە‌ ئارە‌زوووی نوێكردنە‌وە‌ و تازەگە‌ری ھە‌یە‌، بۆ نموونە‌ لە‌وانە‌یە‌ لە‌ ڕۆمانتیكیدا وشە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی ڕە‌سە‌نایە‌تی و جوانی لە‌ دە‌ربڕینی زمانە‌وانییە‌وە‌، ھە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌م ھۆیە‌شە‌، كە‌ لە‌ زمانی ئە‌وروپیە‌كاندا زۆر جار نووسە‌ری بە‌توانا لە‌ زماندا بە‌ نووسە‌ری كلاسیزم ناو دە‌برێت، ئە‌گە‌ر بە‌رھە‌مە‌كە‌ش بە‌ر ئە‌م ڕێبازە‌ نە‌كە‌وێت.
٤- ئە‌دە‌بیاتی كلاسیزم دە‌كە‌وێتە‌ بە‌ر ھە‌ندێك بنە‌ماو بنچینە‌ی تایبە‌ت، یە‌كێك لە‌و بنە‌ما سە‌رە‌كییانە‌ ڕونكاریە، ھە‌ر لە‌م بارە‌یە‌وە‌ ڕە‌خنە‌گری فە‌رە‌نسی (بوالۆ) باوە‌ڕی وایە‌، كە‌ ھە‌رشتێك ئە‌گە‌ر بە‌ ڕوونی ھە‌ستی پێبكرێت، دە‌كر‌ێت بە‌ ڕونیش دە‌رببڕێت، بۆیە‌ شاعیرانی كلاسیزم لە‌و باوە‌ڕە‌دابوون، كە‌ ھە‌ر ناڕوونیە‌ك ئە‌گە‌ر لە‌ ئە‌دە‌بدا ھە‌بێت دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ ناڕوونی لە‌ (بیر و ژیری) نووسە‌رە‌كە‌ی، كە‌ دە‌سە‌ڵاتی بە‌سە‌ر بابە‌تە‌كە‌ ناشكێت، بۆیە‌ ئە‌دە‌بیاتی كلاسیزم ڕونكارە‌ و ناكۆكە‌ لە‌گە‌ڵ ناڕونی.
٥- كلاسیزم لە‌ ئە‌دە‌بدا بە‌ كرداری لاسایكردنە‌وە‌ی سروشتە‌ و بە‌ گشتی كلاسیزمە‌كان بۆ چونێكی مرۆڤانە‌یان ھە‌یە‌. ئە‌مە‌ لە‌ ئە‌دە‌بیاتی ئە‌وروپادا دیارە‌ لە‌ ئە‌دە‌بیاتی كوردیش، ئە‌و بە‌رە‌ھە‌مە‌ ئە‌دە‌بییانە‌ی، كە‌ دە‌كە‌ونە‌ بە‌ر ئە‌و ڕێبازە‌ كە‌ بە‌ ئە‌دە‌بێكی كلاسیزم دادە‌نرێن، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ نییە‌، كە‌ چە‌شیان لە‌ ئە‌دە‌بیاتی (ڕۆمانی و لاتینی) وە‌رگرتووە، دە‌كرێت ئێمە‌ش بە‌پێی ھە‌ندێك لە‌و پێوە‌رانە‌ی بۆ ئە‌دە‌بیاتی كلاسیزمی ئە‌وروپا دانراون، ئە‌دە‌بیاتی خۆمانی پێبپێوین و لە‌ ژێر ڕۆشنایی بنە‌ماكانی ئە‌دە‌بیاتی كلاسیزمی ئە‌وروپی، و بە‌رھە‌مە‌ ئە‌دە‌بە‌ كلاسیزمییە‌كانی پێدەستنیشان بكە‌ین، دیارە‌ شاعیرانی كورد كە‌ شیعریان نوسیو‌وە‌، ئازادانە‌ كارە‌كە‌ی خۆیانكردووە‌، ئاگایان لە‌وە‌ نە‌بووە‌ كە‌ ئە‌و بە‌رھە‌مە‌ی دە‌ینوسێت ڕۆژێك دێت ڕە‌خنە‌گران و زانایانی ئە‌دە‌بیات بۆی ڕیزبە‌ند دە‌كە‌ن و دە‌یخە‌نە‌ بە‌ر یە‌كێک لە‌ ڕێبازە‌ ئە‌دە‌بییە‌كان بە‌پێی  سیفە‌ت و تایبە‌تمە‌ندییە‌كانی ئە‌و بە‌رھە‌مە، بۆیە‌ ئەمڕۆ ئێمە‌ش دە‌تو‌انین بە‌شێكی لە‌و بنە‌مایانە‌ بكە‌ین بە‌ بنچینە‌ بۆ پۆلێنكردنی بە‌رھە‌مە‌ ئە‌دە‌بییە‌كانمان.

بنە‌ماكانی ئە‌دە‌بییاتی كلاسیزمی كوردی:

١- بە‌شی ھە‌رە‌ زۆری بە‌رھە‌می ئە‌دە‌بییاتی كلاسیزمی كوردی ھۆنراوە‌یە‌، چونكە‌ سیفە‌تی زاڵ بە‌سە‌ر ئە‌و ئە‌دە‌بە‌ كلاسیزمە‌دا شیعر و ھۆزانە‌، كە‌ ئە‌ویش لە‌ شێوە‌ی شیعری ستونی دایە‌ و بە‌یە‌ك سە‌روا ھاتۆتە‌ خوارێ.

٢- ئە‌دە‌بییاتی كلاسیزمی كوردی گرنگیە‌كی زۆر بە‌ پتە‌وی واتا دە‌دات، ئە‌دە‌بێكە‌ كە‌ ھە‌موو كە‌س ناتوانێت بە‌ ئاسانی لێیتێبگات، چونكە‌ كلاسیزم خۆی ئە‌كادیمیە‌ت و بابە‌تێك باس دە‌كات.

٣- یە‌كیە‌تی بابە‌ت لە‌ شیعری كلاسیزمی كوردیدا زۆر كە‌م پە‌یڕە‌وكراوە‌، چونكە‌ لە‌ ھە‌ر دوو بە‌یتێكدا، شاعیر بابە‌تێك باس دە‌كات.

٤- پە‌یڕە‌وانی بابە‌تی كلاسیزم لاسایی بە‌رھە‌می ئە‌دە‌بیاتی پێش خۆیان دە‌كە‌نە‌وە‌، بە‌ڵام نە‌ك لاساییكردنە‌وە‌یە‌كی كوێرانە‌، بە‌ڵكو ڕە‌چاوكردن و شوێنھە‌ڵگرتنی كۆمە‌ڵێك دە‌ستور و سە‌رە‌تاییە‌ سە‌بارە‌ت بە‌ بابە‌ت و وێنە‌ و شێوە‌ی داڕشتنی شیعر.

٥- شیعری كلاسیزمی كوردی لە‌سە‌ر كێشی (عە‌روزی عە‌رە‌بی) دانراوە‌ و تە‌رازوكە‌ی ئە‌و عە‌روزانە‌ن، كە‌ زمانە‌وانی بە‌ناوبانگی عە‌رە‌ب (خە‌لیلی ئە‌حمە‌دی فە‌راھیدی) دایناوە‌ و شاعیرانی كلاسیزمی كوردیش ھە‌وڵیانداوە‌ ھە‌موو دە‌ریاكانی ئە‌م عە‌روزانە‌ بە‌كاربھێنن.

٦- كلاسیزم زیاتر گرنگی بە‌ دیوی دە‌رە‌وە‌ و بە‌ ڕوخسار و دیمە‌ن دە‌دات لە‌وە‌ی، كە‌ بە‌ ناوە‌ڕۆك دە‌یدات، گرنگی بە‌ وشە‌كاری دە‌دات بە‌ر لە‌وانە‌، بە‌ وێنە‌ بە‌ر لە‌ مادە‌، شاعیرانی كلاسیزم گرنگی زۆریان بە‌ وشە‌سازی و ڕە‌وانبێژی داوە‌، شیعرە‌كانی نالی بە‌نمونە‌، ئە‌م دیاردە‌یە‌ جێگیر دە‌كە‌ن.

٧- ھۆنراوە‌ی كلاسیزمی كوردی بە‌ دە‌وری چە‌ند مە‌بە‌ستێكدا دێت و دە‌چێت لێیان دوورناكە‌وێتە‌وە‌ وە‌ك (دڵداری، غە‌زە‌ل، پێداھە‌ڵدان و لاواندنە‌وە‌ و ......ھتد).

٨- لە‌ ئە‌‌دە‌بیاتی كلاسیزمی كوردیدا، لە‌بە‌ر بارودۆخی میللە‌تی كورد، زۆر جار ھۆزانڤان و شاعیرانی كورد بابە‌تی نە‌تە‌وایە‌تیان خستۆتە‌ ڕوو، ئە‌م دیارە‌یە‌ش كلاسیزمی كوردی لە‌ ئە‌دە‌بیاتی كلاسیزمی جیھانی جیادە‌كاتە‌وە‌، نمونە‌ش بۆ ئە‌مە‌ ھۆنراوە‌كانی ئە‌حمە‌دی خانی و حاجی قادری كۆیی...ھتد ئە‌وانی ترن.


سەرچاوەکان

368 بینین