چۆن گەشە دەکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-16:05:00 - کۆدی بابەت: 3137
چۆن گەشە دەکەین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن گەشە دەکەین؟

هەموو گیاندارە زیندووەکان لە بوونیەتی خۆیاندا گەشە دەکەن واتا : "شێوە و قەبارە و چۆنیەتی پێکهاتەی" هەروەها لە فرە خانەکانیشدا "ئەوەی
دەتوانێت بیکات"، گرنگترین هۆ لەناو گیانداراندا کە لە دروست بوونیەوە شاراوەیە و دەبێتە هۆی گەشەسەندنی بریتییە لە قۆناغەکانی گەشەسەندن
واتە: " تۆو، ئاولەمە، منداڵی، گەنجی، پیاوی، پیری".
هەندێک لە گیانداران زۆر بە خێرایی بە قۆناغەکانی مناڵیدا تێدەپەڕن، هەندێک لە باڵندەکانیش لەگەڵ دەرچوونیان لە ‌هێلکە دەتوانن بفڕن، بەرازی هندی 
(بەرازی غینیا) دوای سێ ڕۆژ لە لەدایکبوونی دەتوانێت خۆی خزمەتی خۆی بکات. بەڵام مرۆڤ تا دەگاتە تەمەنی بیست ساڵی پێویستی بە خزمەت کردنە.

منداڵیک کە تازە لەدایک دەبێت هەموو ئەو خانە دەماریانەی کە هەیەتی، لە خانەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت و ئەو خانانەی کە دەگەنە هەموو بەشەکانی لەش، پەیوەندی گەشەسەندن لە نێوان ئەم خانە دەماریانەدا وادەکات مرۆڤ بتوانێت زاڵبێت بەسەر جمووجوڵ و فێربوونی ڕەوشت و نووسین و فێربوونەکانی تری وەکو خەڵکانی تری ناو کۆمەڵگا. لەبەر ئەوە مرۆڤەکان لە گەشەسەندنیاندا زۆر لەیەک دەچن، بەڵام لێرە جیاوازیەکی گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە کە هەردوو ڕەگەز "نێر و مێ" بە هەمان شێوە گەورە دەبن، بەڵام هەریەکە و بە خێراییەکی تایبەت بە خۆی.
مرۆڤ لە هەفتەکانی  یەکەمی  ژیانیدا لە هەموو  قۆناغەکانی تر خێراتر گەشەدەکات و لە کۆتایی ساڵی یەکەمی تەمەندا گەشەکردن زۆر خاو دەبێتەوە.

لە ماوەی مناڵیدا ڕێژەی گەشەکردن مامناوەندی دەبێت، دوای ئەوە جارێکی تر خێرا دەبێتەوە، ئەم خێرایەی دووبارە گەشەسەندنی لای کچان ١١ بۆ ١٣ ساڵ و
لەلای کوڕاندا ١٢ بۆ ١٤ ساڵ دەبێت، بۆ ماوەیەک بەخێرایی گەشەدەکەن تا دەگەنە لوتکە، بەڵام جارێکی تر گەشەسەندن خاو دەبێتەوە تا بەتەواوی گەشەسەندنی بەرز بوون دەوەستێت و مرۆڤ دەگاتە قاڵبی تەواوی خۆی.
زۆرجار گەشەسەندنی لە درێژی و پانی دا پاش و پێش دەکەون، یەکەم جار درێژ دەبێت پاشان قەڵەو دەبێت. زۆربەمان بە قۆناغی " قەڵەوبوون" دا
تێپەڕین کاتێک تەمەنمان دەگاتە نزیکەی ١١ بۆ ١٣ ساڵان، بەڵام هەر دوای ئەوە خێرا لەساڵانی دواتردا بەرز دەبین و قەڵەویمان دەشارێتەوە.


سەرچاوەکان



1304 بینین