ئایا گیانداریش هەستی چێژ وەرگرتنی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-18:04:00 - کۆدی بابەت: 3143
ئایا گیانداریش هەستی چێژ وەرگرتنی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا گیانداریش هەستی چێژ وەرگرتنی هەیە؟

هەستی چێژ وەرگرتن سەرچآوەی خۆشییەکی زۆرە بۆ هەموومان. کەواتە چی وادەکات بتوانین چێژ لەو خواردنە وەربگرین کە دەیخۆین. هەستی چێژ وەرگرتن تەها ئیشی ئەوە نییە خۆشی بخاتە دڵمانەوە، بەڵكو زۆر جار دەمانپارێزێت لەو خواردنانەی زیانیان هەیە بۆمان.

کرداری چێژ وەرگرتن چییە؟

توانای هەست کردنە بە کاریگەری گەردیلە و گەردیلۆکەکان، بە واتا گەردیلە جوڵاوەکان و دەمارەکانی هەستی چێژ وەرگرتن دەوروژێنن، بەپێی ئەو نامەیەی وەری دەگرین دەزانین چێژی ئەو خۆراکە. تەنیا دەتوانین چێژ لەو مەوادە شیتەڵ بوانە وەربگرین کە گەردیلەکانی بە ئازادی دەسوڕێنەوە بۆ نموونە: پارچە شوشەیەک لەبەرئەوەی گەردیلەکانی ناسوڕێنەوە هیچ تام و چێژێکی نییە.
هەر لەبەر ئەم هۆیەشە مەوادە گەرمەکان چێژیمان لە مەوادە ساردەکان زیاترە یەکەم شت کە هەست دەکات بە چێژکردن سەری زمانەکە لە واقعدا بریتییە لە دەمار لە شێوەی گۆمەمکدا، کە توانایەکی تایبەتی هەیە لە وەرگرتنی هەستێکی دیاریکراودا کە پێی دەڵێن ''چێژ''.
گۆمەمکی چێژ لەسەر زمانی هەریەک لە مرۆڤ و ئاژەڵە ڕاقیەکاندا هەیە کە پێی جۆری ئاژەڵەکە و پێویستی بۆ چێژوەرگرتن ژمارەی گۆمەمکەکانی دەگۆڕێن. بۆ نموونە: مرۆڤ چێژوەرگرێکی مام ناوەندییە و ژمارەی گۆمەمکەکانی چێژ لەسەر زمانی نزیکەی ٣٠٠٠ گۆمەمکە. بەڵام نەهەنگ کە بە یەکجار ڕێک ماسی لوش دەدات بێ ئەوەی بیان جوێت، گۆمەمکی چێژ لایدا زۆر کەمە یان هەر نییە.
بەڵام بەراز زۆر لە مرۆڤ زیاتر چێژ وەرگرە و نزیکەی ٥٥٠٠ گۆمەمکی چێژ وەرگرتنی هەیە. مانگاش ٣٥٠٠٠ گۆمەمکی هەیە ئاسکیش نزیکەی ٥٠ هەزار. بەم جۆرە دەبینین گیانداران نەک هەر هەستی چێژ وەرگرتنیان هەیە بەڵکو لە مرۆڤیش زیاترە.
ئەو گیاندارانەی لە دەریا دەژین گۆمەمکی چێژ لە هەموو لاشەیاندا بڵاوبۆتەوە، بۆ نموونە لە هەموو لاشەی چێژ وەردەگرێت، تەنانەت کلکیشی. گیاندارە فڕیو و پەپولەکانیش بە قاچیان چێژ وەردەگرن، کاتێک قاچی پەپولەیەک بەر شتێکی شیرین دەکەوێت زۆر بە خێرایی لمۆزی دا دەزێنێت و دەیمژێت.
مار و بزنمژەکان بۆ چێژ وەرگرتن زمانیان بەکاردەهێنن بەڵام بەو شێوەیەی لای مرۆڤ هەیە. لای زمانیان درێژە دەکەنەوە و گەردیلەکانی دەگرن و دەیگەڕێننەوە بۆ لای ئەندامێکی تایبەت لە مەڵاشووی دەمیدایە و ئەویش بۆنی دەکات و چێژی لێ وەردەگرێت!


سەرچاوەکان



448 بینین