سکۆتلاند یارد چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-18:08:00 - کۆدی بابەت: 3144
سکۆتلاند یارد چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سکۆتلاند یارد چییە؟

بێگومان ئەوانەی چیرۆکی پۆلیسی دەخوێننەوە یان دەچنە سینەما یان سەیری تەلەفزیۆن دەکەن، وشەی ''سکۆتلاند یارد''ـیان بیستووە.
''سکۆتلاند'' بارەگای سەرکردایەتی هێزی پۆلیسی پایتەختی بەریتانیایە، کە گەورەترین هێزی پۆلیسە لە بەریتانیادا و نزیکەی ٢٧ هەزار پۆلیس و ئەفسەر لەخۆدەگرێت کە بەرپرسن لە ناوچەیەک پانتاییەکەی نزیکەی (٧٨٧) میلی دوجایە و نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە ناوچەی لەندەنی گەورەدا دەکەوێتە سنوری دەسەڵاتیانەوە.
جگە لە دابین کردنی پیاوانی پۆلیس و هەواڵ نێران بۆ ناوچەی پایتەختی گەورەی بەریتانیا، سکۆتلاندیارد زۆر خزمەتگوزاری تریش پێشکەش دەکات وەکو ڕێکخستنی هاتوچۆی ناوشار و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و چاودێری کردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و پاسە نەفەربەرەکان و شۆفێرەکانیان و بەشداری کردن لە بەرگری شارستانیدا و گەڕان بە شوێن شتە ونبووەکاندا و پاراستنی تۆمارەکانی تاوانەکانی سەرانسەری بەریتانیا. بەڵام لە کاری تاوانەکانی دەرەوەی لەندەندا دەست وەرنادات. ئەگەر هێزەکانی پۆلیسی هەرێمەکان داوایان لێ نەکەن.
مێژووی سکۆتلاندیارد شتی زۆر خۆشی تێدایە. پێش نزیکەی هەزار ساڵ ئادگاری پادشای بەریتانیا، پارچە زەوییەکی بەخشییە کنیت و پادشای سکۆتلاند لە نزیک کۆشکی ویستمینیستر لە لەندەن، ئادگار داوای لە کنیت کردن کۆشکێک لەسەر ئەو زەوییە دروست بکات و ساڵانە سەردانی بکات بۆ ڕاگەیاندنی دڵسۆزی بۆ پادشای بەریتانیا.
شا کنیت لەو شوێنەدا کۆشكێکی دروست کرد و هەر کە سەردانی لەندەنی دەکرد لەوێدا دەحەوایەوە. ئەم کۆشکە بوو بە موڵکی پادشای سکۆتلاندا و خەڵکی لەندەن ناوی ''سکۆتلاند''ـیان پێوەنا. کە لە ساڵی ١٦٠٣ دا شازادە ئەلیزابێسی پادشای بەریتانیا و ئیتر سکۆتلاندا بە ناوی جەیمسی شەشەمەوە مانایەکی نەبوو. لەبەرئەوەی ''سکۆتلاند یارد'' دابەش کرا بۆ دوو بەش، بەشێکی ناوی ''گرەیت سکۆتلاند یارد'' و دووەمیشی بە ناوی ''میدڵ سکۆتلاند یارد''ـەوە ناونران کە هەردوو بەشەکە وەکو دوو بینای حکومی بەکارهێنران.


سەرچاوەکان



572 بینین