ڤایرۆیدەکان و پریۆنەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-22:05:00 - کۆدی بابەت: 3153
ڤایرۆیدەکان و پریۆنەکان

ناوه‌ڕۆك

ڤایرۆیدەکان و پریۆنەکان

ڤایرۆید و پریۆنەکان لە ڤایرۆسەکان سادەترن، ئەم دوو ناوەش بۆ هۆکاری تووش بوون بە هەندێک نەخۆشی دانراون، ڤایرۆیدەکان Viroids بچووکترین وردکەی ناسراون کە توانای دووهێندەبوونیان هەیە، ڤایرۆید پێکدێت لە تاکە ترشێکی RNA بەبێ بوونی هیچ پۆشەرێک. ئەم وردکە بچووکانە لە ناوکەترش دەتوانن ببنە هۆی تێکدانی زیندەچالاکی ڕووەکە خانەکان و دەتوانن زیان بەو ڕووەکانەی کە گرنگی ئابووریان هەیە وەک پەتاتە و ئاروو و پرتەقاڵ بگەیەنن.
پریۆنەکان Prions شێوەی ناسروشتی پڕۆتینە، کۆدەبنەوە و تۆپەڵ دەبن لە ناو خانەدا، ئەم چالاکی تۆپەڵبوونەش بە دوایدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانەکە. لەوانەیە لە ڕێگەی وەستاندنی جووڵەی گواستنەوەی گەردەکان بێت لە خانەکەدا، پریۆنەکان لەسەر ڕووی خانەکانی گیانەوەری شیردەر و دەماغی زیندەوەری خانە خوێدا هەن، ئەوانەش پێک دێن لە نزیکەی ٢٥٠ ترشی ئەمینی وە هیچ ناوکەترشی هاوەڵی نییە.
هەندێک لە نەخۆشییەکانی دەماخ لە مرۆڤ و گیانەوەرەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ پریۆنەکان، وەک نەخۆشی خرۆشت، نەخۆشی خرۆشت لە مەڕدا جیادەکرێتەوە بە هێواش شیبوونەوەی کۆئەندامی دەمار. لەو کاتەی کە شیبوونەوەی کۆئەندامی دەمار لە گیانەوەرە تووش بووەکەدا ڕوودەدات. لووی تێدا دەردەکەوێت، هەر بۆیە لەشی خۆی بە قەدی درەختەکان و کۆڵەکەی پەرژینەکان دەخورێنێت.
نەخۆشی شێتی مانگاکان نەخۆشییەکی دەماخییە، گاگەلەکانی ئاژەڵ دەکوژێت، لەوانەیە هۆیەکەی پریۆنەکان بن، باوەڕ وایە ئەو پریۆنەی کە بەرپرسیارە لە توشبوون بە نەخۆشی شێتی مانگا لەوانەیە لەو پریۆنە بچێت کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەک کە تووشی دەماخی مرۆڤ دەبێت، ناسراو بە نەخۆشی کرۆزفلت جاکوب (CJD).


سەرچاوەکان



1790 بینین