تایبەتمەندی ڤایرۆس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-17:25:00 - کۆدی بابەت: 3186
تایبەتمەندی ڤایرۆس

ناوه‌ڕۆك

تایبەتییەکانی ڤایرۆسەکان

ڤایرۆسەکان بچووکترین وردکەی زیندەیین کە دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی بۆ زیندەوەران، پێوانەی تیرەی ڤایرۆسەکان نزیکەی 20nm، ئەمەش پێوانەی تیرەی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵە، کە زۆر بچووکە. و پێوانەی تیرەی ڤایرۆسی ئاوڵە 250nm کە ئەمەش نزیکەی قەبارەی بچووکترین بەکتریایە، یەک نانۆمەتر یەکسانە بە ٠،٠٠١ مایکرۆمەتر.
ڤایرۆسەکان ئاسایی لەو ئاوێتانە پێک دێن کە لە خانەکاندا هەن، هەرچەندە هەندێک تایبەتییەکانی ژیانیان هەیە، بەڵام بە زیندەوەر دانانرێن، ڤایرۆس ناوک یان سایتۆپلازم، یان خانە ئەندامۆچکە یان پەردەی خانەیان نییە. و توانای بەجێهێنانی خانە چالاکییەکانیان نییە، هەرچەندە توانای دوو هێندەبوونیان هەیە، لە ڕێگەی چوونە ناو خانەکان و بەکارهێنانی و ئەنزیمەکانی ناو خانەکە.


سەرچاوەکان



1087 بینین