جۆرەکانی کوتاوی دژە ڤایرۆس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-17:26:00 - کۆدی بابەت: 3187
جۆرەکانی کوتاوی دژە ڤایرۆس

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی کوتاوی دژە ڤایرۆس

کوتاو بریتییە لە شلەیەک کە جۆرێک لە ڤایرۆسی بێ زیانی تێدایە یان ئامادەکردنی ماددەی دیکە کە کۆئەندامی بەرگری لەش چالاک دەکەن، بۆ پەیداکردنی خۆپاراستن لەو جۆرە هۆکارەی نەخۆشی. هەندێک لە کوتاوەکان پێکدێن لە ڤایرۆسە ناچالاکەکان، یان ئەوانەی بێهێز کراون. ڤایرۆسە ناچالاکەکان Inactivated viruses دوو هێند نابن لە کۆئەندامی خانە خوێدا، بەڵام ئەو ڤایرۆسانەی لاواز کراون Attenuated viruses ئەو ڤایرۆسانەن کە دەستکاری بۆماوەییان تێدا کراوە بە جۆرێک نەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی لە بارودۆخی ئاساییدا. بە گشتی ئەو کوتاوانەی دروست دەکرێن لە ڤایرۆسە لاوازکراوەکان چاکترن لەوانەی کە دروست دەکرێن لەو ڤایرۆسانەی کە چالاکیان وەستێنراوە، چونکە پاراستن بەم ڕێگایە بەهێزترە و ماوەکەی درێژترە. بە پێدانی ژەمی زیادە لە هەندێک لە کوتاوەکان دەڵێن ژەمە پاڵپشتەکان Booster shots. لەوانەیە ببێتە درێژکردنەوەی ماوەی خۆپاراستن لە کەسێکی دیاریکراودا دژ بە هەندێک ڤایرۆس.
لە دەوروبەری شەستەکانی سەدەی بیستەم کوتاوەکانی دژ بە نەخۆشی سورێژە و ملە خڕێ و سورێژەی ئەڵمانی دروست کران. لە هەشتاکانی سەدەی بیستەمیش کوتاوی دژی هەوکردنی جگەری جۆری B پەیدا بوو. هەروەها دروست کردنی کوتاوی دژی نەخۆشی ئاوڵەی ئاوی و هەوکردنی جگەر لە جۆری A لە نەوەدەکانی هەمان سەدەدا بەجێهات. زاناکان لە کاری خۆیان بەردەوامن بۆ دروست کردنی کوتاوی دژی ئایدز، بەڵام هەمەجۆری بۆماوەیی لە ڤایرۆس و تواناییەکەی بۆ بازدان بووەتە گرفتی ڕیگرتن لە دروست کردنی کوتاودا. لەگەڵ ئەوەش پەروەردەی مرۆڤ و بە ڕۆشنبیریکردنی دەربارەی ڤایرۆسی HIV، وە چۆنییەتی گواستنەوەی لە باریاندا هەیە سنوورێک بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز دابنێن.


سەرچاوەکان



1258 بینین