خوێن چۆن لە لاشەماندا دەسوڕێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-13-07:50:00 - کۆدی بابەت: 3196
خوێن چۆن لە لاشەماندا دەسوڕێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

خوێن چۆن لە لاشەماندا دەسوڕێتەوە؟

خوێن بە ئاسانی بە ناو دەمارەکانی لەشماندا دەسوڕێتەوە لە دڵەوەبە ناو شادەمار و ووردە دەمارەکانیش دەگوێزنەوە بۆ سەرانسەری لەش، خوێن بە لەشماندا دەسوڕێتەوە بۆ گواستنەوەی خۆراک لە کۆئەندامی هەرس و ئۆکسجین لە سیەکانەوە بۆ سەرانسەری لەش و بۆ پاککردنەوەی ڕیشاڵەکان لە پاشماوەکانیان.
شاخوێنەر و شاخوێنبەر لە بۆری دەچن و ئەم بۆریانەش دوو جۆرن، جۆرێکی گەورە و جۆرێکی بچوک، هەردوو جۆرەکەشی پەیوەستە بە دڵەوە بەڵام پەیوەندیان بە یەکەوە نییە، سیستەمی بچوک لە دەمارە خوێنیەکان لە دڵەوە درێژ دەبێتەوە بۆ سیەکان و بە پێچەوانەوە، سیستەمە گەورەکەش درێژ دەبێتەوە لە دڵەوە بۆ هەموو ئەندامەکانی تری لەش، ئەم بۆریانەش پێیان دەوترێت شاخوێنبەر و شاخوێنهێنەر. بەڵام وردە دەمارەکان زۆر وردن و خوێن لە شریانەکانەوە دەبات بۆ ئوردەکان، با ئێستا بچینە سەر دڵ، لە ماڵێکی دوو نهۆم دەچێت، هەر یەکەو ژورێکی سەرەوەی هەیە، بە یەکێکیان دەوترێت (گوێچکەڵەی ڕاست) و بەوی تریان دەوترێ (گوێچکەڵەی چەپ). بەڵام دوو ژوورەکەی خوارەوە بە یەکێکیان دەوترێت (سکۆڵەی ڕاست) و بەوی تریان دەوترێت (سکۆڵەی چەپ). وە ئەگەر ویستمان سەیری دڵۆپێک خوێن بکەین لە کاتی ڕێکردنیدا بە ناو لەشدا بەم جۆرە دەبێت:
دڵۆپە خوێنەکە کە ئۆکسجینی هەڵگرتووە لە سیەکانە دەچێت بۆ گوێچکەڵەی چەپ، دوای ئەوە بۆ سکۆڵەی چەپ، لەوێشەوە بۆ (شریان الاورگی) کە لەگەڵ دەمارە بڵاوبووەکاندا خوێن دەگوێزێتەوە بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش، وە لە مادەی وردە دەمارەکانەوە ئەو دڵۆپە خوێنە لە دەمارەکانەوە دەچێت بۆ ناو الاوردە الاصغر لەوێشەوە دەچێت بۆ الاوردە الاکبر تا دەگاتە گوێچکەڵەی ڕاستی دڵ، لەوێشەوە بۆ سکۆڵەی ڕاست و لەوێشەوە دەچێت بۆ ناو الشرایین کە دەیباتە ناو سیەکانەوە، بەو جۆرەش دڵۆپە خوێنەکە لە دووەم ئۆکیسی کاربۆن و هەندێک ئاو ڕزگاری دەبێت و ئۆکسجینەکە وەردەگرێت بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ گوێچکەڵەی چەپی دڵ، لەگەڵ سکۆڵەی چەپدا بۆ ئەوەی خولی دووەمی خۆی دەست پێ بکاتەوە.
دڵ ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ هەزار جار لێدەدات و خاو دەبێتەوە، وە نزیکەی ١٣٣٦٠ لیتر خوێن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرێکدا هەڵ دەدات لە کەسێکی نێری پێگەیشتوو.


سەرچاوەکان



690 بینین