کرمی زەوی چی دەخوات؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-13-08:27:00 - کۆدی بابەت: 3198
کرمی زەوی چی دەخوات؟

ناوه‌ڕۆك

کرمی زەوی چی دەخوات؟

مرۆڤ وەسفی کرمی زەویی بەوشێوەیە کردووە کە گرنگترین گیاندارە لەجیهاندا. ئەڵبەت زانایان بۆیە ئەوەیان ووتووە، چونکە چالاکیەکانی زەوی بەپیت دەکات بۆ کشتوکاڵ، کە ژیانی مرۆڤ لەسەری دەوەستێت، کرمی زەوی گڵ شی دەکاتەوە، لەنیو هێکتار زەویدا نزیکەی ١٦ تەن خۆڵ لەساڵێکدا هەڵدەگەڕێنێتەوە و  ڕێگەدەدات ئاو و هەوا بکەن بەڕەگ و ڕیشەی ڕووەکەکان و مەوادە ڕووەکی و ئاژەڵیەکان دەشارێتەوە، تۆوی تازە دەچێنێت، کاتێک گەڵای دارەکان دەباتە کونەکەیەوە، بەوەش تۆو لەدارەکان ڕادەکێشێت. بۆ ئەوەی لەژێر زەویدا بیان ڕووێنێت، کوودی کرمی زەوی قسڵی تێدایە کە خۆڵ بەپیت دەکات، دەتوانین لەدۆزینەوەکانەوە گرنگی ئەو قسەیە بزانین کەزانایان لە دۆڵی نیلدا دۆزییانەوە کە یەکێکە لە بە پیتترین ناوچەکانی جیهان.
پاشماوەی کرمی زەوی لەڕووبەری نیو هێکتار* زەویدا. لە دۆڵی نیل بەنزیکەی ١٨٠ تەن مەزەندە کردووە. ئەمەش تاکە هۆ بووە بەدرێژای هەزاران ساڵ میسر بە (هبە النیل) ناو ببرێت. 
ئەو کرمانەی کە لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەژین، ئەگەر بکێشرێن دە جار قورسترن لەکێشی ئەو مرۆڤانەی، کە لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەژین. لاشەی کرمی زەوی لەدوو کەناڵ پێک دێت، کە یەکێکیان لەناو ئەوەی تریاندایە، کەناڵە ناوخۆییەکە کۆ ئەندامی هەرسە، کاتێک کرمەکە بیەوێت شتێک بخوات، قورگی خۆی لە ناوەوە بۆ دەرەوە هەڵدەگەڕێنێتەوە بەرەو بەردەمی دەیهێنێت بۆ ئەوەی هەندێک خۆڵ بخوات و بەهۆی ماسولکەکانی قورگییەوە ڕای دەکێشێتەوە بۆ ناوەوە، بۆ ناو کۆگایەک کەپێی دەڵێن (سیقەتۆرە) لە وێشيوە بۆ (چیکڵدان) کە گەدەی دووەمییەتی، بوونی دەنکۆڵەی لم یارمەتی هاڕینی دەدات، دواتر کرمەکە ئەو (خۆراکە) هەرس دەکات لە شێوەی (کود) لە پیسیەکەی ڕزگاری دەبێت، کرمی زەوی چاوییان نییە. بەڵام خانەی هەستیاریان هەیە، لەسەر دەروەی لەشیان کە دەتوانێت شەو و ڕۆژی پێ لێک جیابکەنەوە، یان هەست بە بچووکترین لێک خشاندن بکات، وەکو چۆن هەر لەڕێگەی پێستیەوە  هەناسە دەدات، کرمی زەوی لە زەوی باشی شێداردا دەژی. هەرگیز ناتوانن لەناو لمدا بژین، بەشەو نەبێت دەرناچێت بە وەرزی زستان خۆی گڵۆڵە دەکات و لێی دەنوێت. ئەگەر یەکێکیان لەسەر زەوی بینرا یان بۆ ماڵێکی تازە دەگەڕێت یان بۆ خۆڵێکی باشتر، کرمی زەوی ناتوانن لەبەر تیشکی خۆردا بژین.


سەرچاوەکان



943 بینین