ئایا تەماتە میوەیە یان سەوزە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-13-21:12:00 - کۆدی بابەت: 3202
ئایا تەماتە میوەیە یان سەوزە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا تەماتە میوەیە یان سەوزە؟

بۆ ئەوانەی کە دەیخۆن زۆر گرنگ نییە تەماتە سەوزەیە یان میوە. بەڵام زۆربەی خەڵک لە وڵاتانی عەرەبیدا تەماتە بە سەوزە دەزانن، دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕۆژێک لە ڕۆژان ناچار بوو سەیری قەزیەیەک بکات کە ئایا تەماتە میوەیە یان سەوزە!
زانستی ڕووەک، تەماتە بە میوە دادەنێت و هیچ دوودڵیەک لەوەدا نییە. بەڵام تەماتە بە شلە و تەپسی و کاڵی و زۆر جۆری تر وەکو چێشت بەکار دەهێنرێت و یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی مرۆڤ. لەبەر ئەوە بۆ چەند مەبەستێک کە پەیوەندی بە بازرگانییەوە هەبوو، دادگای باڵای ئەمریکا لە ساڵی ١٨٣٩ دا بڕیاری دا تەماتە لە ڕیزی سەوزەدا دابنێت.
تەماتە کە پیرۆ ئەکوادۆر و پۆلیڤیا هەبووە، بە ماوەیەکی زۆر بەر کە ڕۆیشتنی کۆڵۆمپس بۆ دونیای نوێ و کشتی تەماتە لە مەکسیکدا زۆر پێشکەوتوو بووە و تەماتەی مەکسیکی یەکەمین جۆری تەماتە بووە کە خەڵکی ئەوروپا چاویان پێ کەوتبێت.
یەکەمین باسکردنی تەماتە لە کیشوەرەکانی ئەوروپادا لە ئیتاڵیادا بووە و لە ساڵی ١٥٥٤ دا ناوی (سێوی زێڕینیان) لێناوە. بەمەشدا وا دیارە تەماتەی زەرد یەکەمین جۆری تەماتە بووە کە ئەوروپا ناسیبێتی.
پێش کۆتایی سەدەی شانزەهەم لە وڵاتەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا و وڵاتانی تری ئەوروپای  ناوەندیدا تەماتە کشت کراوە. بەڵام وەکو جۆرێک لە کەمالیات لە باخچەکاندا دەڕوێنرا، نەک بۆ خواردن.
لە نیوەی سەدەی هەژدەهەمدا بوو خەڵکی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپادا تەماتەیان وەکو خواردن بەکارهێنا. ''تۆماس جێڤەرسۆن'' یەکەم کەس بوو لە ئەمریکادا و لە ساڵی ١٧٨٢ دا تەماتەی کشت کرد. بەڵام زۆرێک لە خەڵکی بڕوایان وابوو کە خواردنێکی ژەهراوییە و تا کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم تەماتە نەبووە خواردنێکی میللی.
تەماتە توتن و پەتاتە سەر بە یەک خێزانن و پێویستیان بە ماوەیەکی زۆر لە کات هەیە تا دێنە بەرهەم، لەگەڵ زەوییەکی نەرمی بەپیتدا و دەبێت ئاوی باشیش بدرێت. لە مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا و بە تایبەت لە هەردوو ویلایەتی تێکساس و فلۆریدا دا لە زستاندا لە ژێر لایلۆندا کشت دەکرێت.
تەماتەی زستانەی (چاڵاییەکانی ڕوبەری ئەردەن)ـیش زۆر بەناوبانگە. هەندێک جار تەماتە بە سەوزی لێدەکرتەوە و تا دەگاتە بازاڕ سوور دەبێت و پێدەگات.


سەرچاوەکان



1754 بینین