زیادبوونی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-13-22:37:00 - کۆدی بابەت: 3214
زیادبوونی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ

ناوه‌ڕۆك

زیادبوونی ڕێژەی کۆڵسترۆڵ

کۆرسترۆڵ ماددەیەکی چەوریە، لەشی مرۆڤ و ئاژەڵ بەرهەمی دەهێنێت ڕێژەی کۆرسترۆڵ لە لەشی هەر مرۆڤێکی ئاساییدا نزیکەی ٪٠،٣ی کێشیەتی. ئەم ماددە چەورییە زۆر گرنگە بۆ لاشە. بەڵام زیادبوونی لە لەشدا زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت. بۆ یەکەمجار  لەساڵی ١٨٨٢ دا کۆڵسترۆڵ لە خوێن و ڕیشاڵەکان و ئەندامەکانی مرۆڤدا بەتایبەت مێشک و دەمارەکان و جگەردا، دۆزرایەوە. ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری کۆڵسترۆڵ لەسەر دیواری، دەمارەکان دەنیشێتەوە. کە دەبێتە هۆی گرژبوونەوە و پەکخستنی ڕۆشتنی خوێن بە ئازادی بەناو دەمارەکاندا. لە ئەنجامی ئەوەدا ڕێژەی خوێنی ڕۆشتوو لەدەمارەکاندا کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی ئەو ئۆکسجینەی کە دەگاتە ئەندامە زیندووەکانی لەش.
لەم حاڵەتەشدا پێی دەوترێت ((گرژبوونی دەمارەکان)). ئەگەر کۆڵسترۆڵ زۆر بوو لە خوێندا دەبێتە هۆی مەینی خوێن  کە ئەنجامەکەی وەستانی دڵە. دەتوانرێت بە خۆپاراست و پارێزکردن تەحەکوم بکرێت بەڕێژەی کۆرسترۆڵەوە لە خوێندا.
بە بەکاربردنی کەمترین ئەو مەوادانەی کەچەوریان تێدایە، لەگەڵ وەرزشی گونجاودا. نیشتنەوەی کۆڵسترۆڵ لە(( زەردە لینجاو)) ڕەنگە لە شێوەی بەرد لە زراودا دروست ببێت. لەگەڵ ئەوەی زیادبوونی لەلەشدا زیان بەخشە، بەڵام کۆڵسترۆڵ کاری زۆر گرنگ ئەنجام دەدات و گەلێک هۆرمۆنی گرنگ بەرهەم دەهێنێت لەوانە هۆرمۆنی سێکس. کۆڵسترۆڵ لە خواردنەکانی وەکو گۆشت، هێلکە کەرەدا هەیە. بەڵام  لەمیوەو سەوزە ودانەوێڵەدا نییە 


سەرچاوەکان



1335 بینین