دەف

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2021-07-07-16:23:00 - کۆدی بابەت: 5780
دەف

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دەف (بە عەرەبی: دف، بە ئینگلیزی: Daff، بە فارسی: دف)، ئامێرێکی مۆسیقییە و لە پێستێکی تەنک بە چواردەوری دارێکی بازنەیی شێوە بێژنگ چەسپ کراوە، هەندێک جۆری هەیە لە ناوەوە ئەڵقە و زنجیری پێوە بەستراوە و پێستەکەش زۆربەی کات هەر پێستی ئاژەڵەکانە، بە دەست لێدان و ڕاوەشاندن ڕیتمی مۆسیقی لێوە دەردەچێت.

ئەو کەسانەی ئەم ئامێرە مۆسیقیە دەژەنن و بەکاریدەهێنن زۆربەی کات دەچنە ناو میلۆدی و ئاوازەکان و دەگەنە هەستێکی ئیستاتیکی زۆر بەرزی ڕۆحی و جوان، هەر بەم هۆیەشەوە زۆربەی کات لە بۆنە ئاینییەکاندا دەف لێدەدرێت.

لە جیهانێکدا کە تەنانەت ئامێرەکانی مۆسیقاش بەرەو لەناوچوون و لە بیرچوونەوە دەڕۆن، هێشتا دەف دەتوانێت لە هەندێک کولتووردا جێی خۆی ڕاگرێت و بمێنێتەوە، هەرچەندە دەف ئەو ناوبانگەی جیهانیەی کە پێشتر هەیبوو نەیماوە، بەڵام هێشتا ئامێرێکە کە ماوەتەوە لە کولتوورە جیاوازەکاندا بۆ ماوەی هەزاران ساڵ، بە سەیرکردنی بارودۆخی ئەمڕۆ، ئامێری دەف هێشتا لە زۆر ئۆرکێسترا کلاسیکیەکان بە شێوەیەکی دیار بەناوبانگە کە کەمێک بەرەو لای مۆسیقای ڕۆژهەڵاتیدا کەوتووە.

مێژووی دەف

هەندێک وێنەی دەف دۆزرانەوە کە ماوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش زایین، بوونی دەف لە تابلۆی حەسانەوە لە کێوی بێستوون ئاماژەیە بۆ هەبوونی دەف پێش هاتنی ئیسلام.

پەهلەوی (زمانێکی کۆنی ئێرانیە) ناوی دەف و داپی لەم ئامێرە نابوو، دەف چەندین ناوی تری هەیە لەوانە (دەفلی، دیف، تیف، دەففە، گەفاڵ).

دەف بەشێکی گرنگبووە لە موزیکی ئێران پێش سەردەمی سۆفیگەری، هەوەها لە سەدەی پانزەیەمدا دەف تەنیا لە مەراسیمی سۆفیەکاندا بەکارهاتووە، میوزیکی ئێران هەمیشە ئامڕازێکی ڕۆحی جوانی بووە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە دەف لەو سەردەمەدا ڕۆڵێکی یەکجار گرنگی گێڕاوە لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا، وە هەروەها دەف زۆربەی کات لە بۆنە ئایینیەکاندا بەکارهاتووە.

عەرەبەکان ئامێرە مۆسیقییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و (دەف)یان گەیاند بە ئیسپانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، هەر بەم جۆرە تەواوی ئامێرە مۆسیقییەکان بە جیهاندا بڵاوبوونەوە.


سەرچاوەکان



2342 بینین