قەوزەکان چۆن زۆر دەبن؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-14-20:58:00 - کۆدی بابەت: 3273
 قەوزەکان چۆن زۆر دەبن؟

ناوه‌ڕۆك

 قەوزەکان چۆن زۆر دەبن؟

زۆر لە قەوزەکان توخمانە و ناتوخمانە زۆر دەبن، توخمەزۆربوون و ناتوخمە زۆربوونی قەوزەیەکی سەوزی تاک خانە دەردەخات کە بە کلامیدۆمۆناس Chlamydomonas ناودەبرێت. لە ناتوخمە زۆربووندا، کلامیدۆمۆناسی پێگەیشتووی دابەشدەبێت و خانەی قامچیداری تاک کۆمەڵە کرۆمۆسۆمی دروست دەکات بە سپۆڕە قامچیدارەکان Zoospores ناودەبرێت. سپۆرە نوێیەکان دایکە خانەکە بەجێدەهێڵن و گەشەدەکەن تا دەگەنەوە قەبارەی تەواوی خۆیان.
لە کلامیدۆمۆناسدا، توخمە زۆربوون بە خانەیەکی تاک کۆمەڵەی کرۆمۆسۆمی دەستپێدەکات کە بە دابەشبوونی ئاساییدا دەڕووات بۆ بەرهەمهێنانی گەمیتی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤی تاک کۆمەڵەی کرۆمۆسۆمی. گەمیتی نێگەتیڤ لەگەڵ گەمیتی پۆزەتیڤدا یەکدەگرن و هێلکەی پیتراوی جووت کۆمەڵەی کرۆمۆسۆمی پێکدەهێنن. هێلکە پیتراوە کە دیوارێکی پارێزەری ئەستور بە دەوری خۆیدا دروست دەکات و ناودەبرێت بە پیتراوە سپۆر Zygospore پاشان هێلکە پیتراوەکە بە کەمەدابەشبووندا دەڕوات و ژمارەیەک لە خانەی کلامیدۆمۆناسی تاک کۆمەڵەی کرۆمۆسۆمی پەیدا دەکات لە بارودۆخی گونجاودا پیتراوە سپۆرەکە دەکرێتەوە و ئەم خانانەش گەشە دەکەن تا دەگەنە قۆناغی قەوزەی پێگەیشتوو.. 


سەرچاوەکان



1492 بینین