دیاریکردنی کەسایەتی لە ڕێگای ڕەنگی چاو

دیاریکردنی کەسایەتی لە ڕێگای ڕەنگی چاو

له‌لایه‌ن: بۆردی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری - به‌روار: 2021-03-16-03:23:00 - کۆدی بابەت: 3333
دیاریکردنی کەسایەتی لە ڕێگای ڕەنگی چاو

ناوه‌ڕۆك

ڕەنگی چاو

چاو ڕەنگەكەی بەدەست دەهێنێت لەڕێگەی ماددەیەكەوە كە ناسراوە بە میلانین، كە بریتییە لە ماددەیەك كە ڕەنگ دەدات بە پێست و چاو و قژ، بەشەكانی میلانین ڕەنگی قاوەیی تۆخیان هەڵگرتووە، ئەگەر ئەم ماددە بەچڕی كۆبویەوە ئەوكاتە ڕەنگی چاوەكان قاوەییەكی تۆخ دەردەچێت، بەڵام كە چڕییەكەی كەم بوو ئەوا ڕەنگی چاوەكان قاوەییەكی كاڵ یاخود گەر چڕییەكەی زۆر كەم بوو ڕەنگی شین دەردەچێت. ڕەنگەكانی چاو دابەشدەكرێن بەسەر دوو بەشدا، یەكەم چاوە ڕەنگدارەكان كە بریتین لە: چاوی قاوەیی، سەوز، هەنگوینی، هەروەها چاوە بێ ڕەنگەكان كە چاوی شین دەگرێتەوە. ڕەنگەکانی چاوەکان سەرنجی ئەو کەسانەیان ڕاكێشاوە کە حەزیان لە شیکردنەوەی کەسایەتی تاکەکان و ناسینی تایبەتمەندیەکانیان هەیە، لێرەدا باسی كەسایەتییەكان دەكەین بەپێی ڕەنگی چاوەكان.

دیاریكردنی كەسایەتی لەڕێگەی ڕەنگی چاوەوە

چاوی ڕەنگ هەنگوینی

ئەو كەسانەی كە ڕەنگی چاویان هەنگوینییە حەزیان لە ڕكابەری هەیە و هەوڵدەدەن بیسەلمێنن كە باشترینن، هەروەها كەسانێكی لێبووردە و خۆشەویستن، دەتوانن سەرنجی كەسانی دیكە بەلای خۆیاندا ڕابكێشن، هەروەها كەسایەتییەكی ڕۆمانسیان هەیە.

چاوی ڕەنگ ڕەش

ئەو كەسانەی كە ڕەنگی چاویان ڕەشە كەسانی چالاك و بەسۆزن، هەروەها زۆر لێهاتوون لەو كارانەی كە دەیكەن، تا ڕادەیەك بێ سەبرن و بە ئاسانی باوەڕ بە كەسەكانی چواردەوریان ناكەن، هەروەها بە ئاسانی ناكەونە داوی خۆشەویستییەوە، لەو كەسانەن كە توانای هەڵگرتنی بەپرسیارێتییەكی زۆریان هەیە.

چاوی ڕەنگ شین

ئەو كەسانەی كە ڕەنگی چاویان شینە سەرنجڕاكێشن و كەسایەتییەكی خۆشەویست و دۆستانەیان هەیە، زیاتر كەسانێكی لێبووردەن و هەوڵی دڵخۆشكردن و یارمەتیدانی كەسەكانی چواردەوریان دەدەن، هەروەها كەسانی دڵسۆزن و بەهێزن لە تێبینیكردنی ئەو شتانەی كە لە چواردەوریان ڕوودەدات.

چاوی ڕەنگ قاوەیی

ئەو كەسانەی كە ڕەنگی چاویان قاوەییە بەهێز و سادە و داهێنەرن، هەروەها لەلایەن كەسانی دیكەوە باوەڕپێكراون، و كەسانی كۆمەڵایەتین و حەز بە دروستكردنی پەیوەندی هاوڕێیەتی نوێ دەكەن، هەستەكانیان لەبەرامبەن كەسانی دیكەیا دەرنابڕن، كەسانی دانان و لەهەمانكاتدا حەزیان بە گاڵتەكردن هەیە، ئەم ڕەنگە بڵاوترین ڕەنگی چاوە.

چاوی ڕەنگ خۆڵەمێشی

ئەو كەسانەی كە ڕەنگی چاویان خۆڵەمێشییە كارامەن لە شۆفێری كردندا، چونكە توانای شیكردنەوەی كێشەكان، تێگەیشتن لێیان و چارەسەركردنیان هەیە، خاوەن بەهێزی كەسایەتین هەرچەندە فشار بكەوێتە سەریان، هەروەها كەسانی لەسەرخۆ، زیرەك، جوان، ڕۆمانسی و پارێزەری نهێنین.

چاوی ڕەنگ سەوز

ئەو كەسانەی كە ڕەنگی چاویان سەوزە چالاك و ڕەوشت بەرزن، هەروەها كەسانی بەسۆز و غیرەكەرن، خاوەن كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتین و حەزیان لە یارمەتیدانی كەسەكان هەیە. 


سەرچاوەکان

426 بینین