بۆچی کە دەچینە شوێنێکی تاریکەوە چاومان بەباشی نابینێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-05:31:00 - کۆدی بابەت: 3379
بۆچی کە دەچینە شوێنێکی تاریکەوە چاومان بەباشی نابینێت؟
تەندروستی چاو

ئاشکرایە کاتێک لە شوێنی ڕووناکەوە دەچینە شوێنی تاریک چاومان بە ڕوونی نابینێت یەکەمجار، سەرەتا بە شڵەژاوی دەبینین پاشان وردەوردە بەرچاومان ڕووندەبێتەوە

ناوه‌ڕۆك

بۆچی کە دەچینە شوێنێکی تاریکەوە چاومان بەباشی نابینێت؟

ئاشکرایە کاتێک لە شوێنی ڕووناکەوە دەچینە شوێنی تاریک چاومان بە ڕوونی نابینێت یەکەمجار، سەرەتا بە شڵەژاوی دەبینین پاشان وردەوردە بەرچاومان ڕووندەبێتەوە، ئایا هۆی ئەوە دەزانن؟
لەڕووی بایۆلۆجیەوە مرۆڤ دەتوانێت شتەکان لە ڕووناکی و تاریکیدا ببینێت. گڵێنەی چاو قەبارەی خۆی لەگەڵ پلەی درەوشاوەییەکەدا دەگونجێت، کاتێک ڕووناکیەکە کەمە گلێنەکە گەورە دەبێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدات زۆرترین تیشک بچێتە ناو چاوەوە. کاتێکیش تیشکەکە درەوشاوەیە گلێنەکە دەچێتە یەک و بچووک دەبێتەوە. بەڵام کاتێک لە شوێنێکی ڕووناکەوە دەچێتە ناو ژوورێکی تاریکەوە گلێنە هەندێک کاتی دەوێت تا گەورە دەبێتەوە، بەوەش ئێمە پێویستمان بە هەندێک کات هەیە بۆ ئەوەی شتەکان بە ڕووناکی ببینین.

هەروەها خاڵێکی تری گرنگ هەیە، قوڵترین چین لەناو چاودا ناوی (شەبەکەیە)، وێنەی شتەکان لەسەر ئەو شەبەکەیە دروست دەبێت. شەبەکە لە خانەگەلێکی زۆر پێکدێت، هەندێکی درێژۆکە و هەندێکی شێوە قوچەکیە. خانە درێژەکان مادەی ئەرخەوانیان تێدایە و پێی دەوترێت (ڕۆدۆبسین)، هەرکاتێک لە هەر تەنێکەوە بکەوێتە سەر شەبەکە ئەوا ڕۆدۆبسینیش هێمایەکی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت کە دەچێت بۆ مێشک و شتەکان دەبینێت. ئەگەر ڕۆدۆبسین بەردەوام بوو لە دابەشبووندا، لەبەر بەردەوام چوونە ژوورەوەی تیشک بۆ ناو چاومان ئەوا کاتێک دێت لەناو هەردوو چاودا ڕۆدۆبسین تەواودەبێت، لەو حاڵەتەدا ئەو کەسە توشی کوێری دەبێت، بەڵام هەرگیز ئەوە ڕوونادات لەبەر ئەوەی ڕۆدۆبسین لەیەک کاتدا لەناودەچێت و دروستدەبێتەوە. لەبەر ئەوە شەبەکە هەرگیز کێشەی لەدەستدانی ئەم ماددەی نییە بەتەواوی. لە تیشکی زۆر بەهێز و درەوشاوەدا چاومان هەست دەکات بە ماندووبوون و هیلاکی بەڵام هەرگیز توشی کوێری نابێت. ڕێژەیەکی زۆر لە ڕۆدۆبسین لە تیشکێکی درەوشاوەدا دابەشدەبێت. ئەگەر لەناکاو چوشینە شوێنێکی تاریکەوە، ناتوانین شتەکان بەباشی ببینین لەبەر ئەوەی ڕێژەی ڕۆدۆبسین کەم دەبێتەوە. جارێکی تر ڕۆدۆبسین پێویستی بە هەندێک هات هەیە تا بتوانێت شتەکان بە ڕوونی ببینێت. لە بەرامبەردا، کاتێک لە شوێنێکی تاریک دێینە دەرەوە بۆ ڕووناکی چاومان لە ئەنجامی تیژی تیشکەکەدا توشی ابنهاردەبێت، هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مادەی ڕۆدۆبسین بە ڕێژەیەکی زۆر کەم شیتەڵ دەبێت لە شوێنە تاریکەکاندا. بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆرباش دەبێت کاتێک لەناکاو بکەوێتە بەر تیشکێکی بەهێز. بەوەش ئاماژە کارەباییە پەیوەستەکان بۆ مێشک زیاددەکات و چاومان ئەبڵەق دەبێت. دەبێت ڤیتامین (ئەی) هەبێت لە لەشدا بۆ ئەوەی مادەی ڕۆدۆبسین بەرهەمبێت، کەمی لە ڤیتامین (ئەی)دا دەبێتە هۆی کوێری، ئەم ڤیتامینەش لە سەوزە و گێزەر و هێلکە و شیردا هەیە.


سەرچاوەکان



331 بینین