حوکمی نوێژی هەینی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-18-17:18:00 - کۆدی بابەت: 3417
حوکمی نوێژی هەینی

ناوه‌ڕۆك

حوكم گرنگی نوێژی هەینی

نوێژی هەینی یەكێكە لەو نوێژە گرنگ و فەرمان پێكراوانەی كە هەفتانە ئەنجام دەدرێ و جەژنی بچووكی موسوڵمانانە و سورەتێكی قورئانی پیرۆز ناونراوە (الجمعة)، لە قورئان و سوننەتدا فەرمانی پێكراوە و واجبە، ئەنجام نەدان و كەمتەخەمی تێیدا بەبێ عوزر و هۆكار خاوەنەكەی گوناهبارە و هەڕەشەی لەسەرە.

لە قورئانی پیرۆزدا لە سورەتی الجمعة دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ)ئایەتی 9.

واتە:(ئەوانەی باوەڕتان هێناوە كاتێك بانگهێشتكران لە ڕۆژی جومعەدا بەپەلە و گرنگی دانەوە بچن بە پیری ئەو یادەی خواوە و واز لە كڕین و فرۆشتن بهێنن، ئەوە چاكە و پاداشتی تێدایە بۆتان گەر بزانن).

پێغەمبەری خوا -درودی خوای لەسەربێت- فەرمویەتی :

(باشترین ڕۆژ خۆری تێدا هەڵهاتبێ، ڕۆژی هەینییە، تێیدا ئادەم خەلق كراوە و تێیدا چووەتە بەهەشت و مەحروم كراوە و ڕۆژی قیامەتیش لە هەمان ڕۆژدایە).

ڕۆژی جومعە خەڵاتێكی گەورەیە خواییە و سەرجەم زانایان هاوڕان لەسەر ئەوەی واجبە و لەسەر پیاوانی موسوڵمان كە (خاوەن عەقل و باڵغ و ئەوانەی لە سەفەر نین و لەشساغ و نێرینەن) واجبی دەكات.

عەبدوڵڵای كوڕی عومەر - ڕەزای خوایان لێبێ - دەفەرموێ :

گوێمان لێبوو پێغەمبەری خوا-دروودی خوای لەسەر بێت- فەرمووی :

كەسانێك واز لە نوێژی هەینی دەهێنن، خوای گەورە دڵیان ڕەق دەكات و دەبنە غافڵ و بی ئاگا.


سەرچاوەکان

1307 بینین