چۆن بەرهەمێک بفرۆشم؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-05:26:00 - کۆدی بابەت: 3452
چۆن بەرهەمێک بفرۆشم؟

ناوه‌ڕۆك

بەبازاڕكردن

بەبازاڕكردن کۆمەڵێک چالاکی بازرگانی جۆراوجۆرە کە پەیوەستن بە خزمەتگوزاری و کەلوپەلەوە، پاشان گواستەوەیانە لە شوێنی بەرهەمهێنانیانەوە بۆ شوێنی بەكارهێنانیان، لە بەبازاڕكردندا پڕۆسەیەك هەیە كە تێیدا پلان دادەنرێت بە دیاریكردنی نرخەكان و فرۆشتن بەپێی بەكارهێنەران، پێناسەی بەبازاڕكردن بە پێی كۆمەڵگەی ئەمریكی بریتییە لە پلاندانان و جێبەجێكردنی هەموو ئەو شتانەی كە پەیوەندیان بە دانانی دیزاین، نرخ، تایبەتمەندی بۆ كاڵا هەیە، ئەمەش بۆ بەهێزكردنی ئاڵەگۆڕكردنە لەنێوان تاكەكاندا.

چۆنیەتی فرۆشتنی بەرهەمەكان

كۆمپانیاكان زۆر گرنگی بە بەبازاڕكردنی بەرهەمەكانیان دەدەن ئەمەش بە مەبەستی بەدەستهێنانی قازانجی ماددی و بەهێزكردنی پێگەی لەناو بازاڕدا، سەركەوتنی بەبازاڕكردنی بەرهەمێك پشتدەبەستێت بە چەند خاڵێك كەبریتین لە:

ئامادەکردنی پلانی تایبەت بە فرۆشتن

 پلانێکە کە پشت دەبەستێت بە دیاریکردنی ئەو بازاڕەی کە بەرهەمەکەی تێدا دەفرۆشیت، بۆیە تا بازاڕەكە بەوردی دیاریبكرێت ڕێژەی فرۆشتنی بەرهەمەكە بەرزتردەبێت، هەروەها دەبێت ڕێگەی گونجاو بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكەت دیاریبكەیت كە دەبێت ئەم مەرجانەی لەخۆگرتبێت:

o ئامانجی فرۆشتن: كۆمەڵێك ئامانجن كە دەبێت پێوانەبكرێت و ڕاستی بێت، وەك بەرهەمهێنانی 10 كاڵا لە ڕۆژێكداو فرۆشتنی بە بەكارهێنەرەكانی.

o چالاکییەکانی فرۆشتن: ئەو تاکتیکانەیە کە یارمەتیت دەدات لە فرۆشتنی بەرهەمی گونجاو، جا چ بەرهەمەكە بە ڕاستەوخۆ بفرۆشیت یان بدرێت بە بازرگانی تر بۆئەوەی بیفرۆشێت.

o خشتەی كات: بەستنەوەی پلانەكانی فرۆشتن بە خشتەیەكی كاتییەوە، كە ئەمەش یارمەتیت دەدات لە فرۆشتنی كاڵاكەت بەشێوەیەكی باشتر.

دروستكردنی بازاڕێكی تایبەت بە بەرهەمەكە

ئەمە یەكێكە لە ڕێگە بەسوودەكانی بەبازاڕكردنی بەرهەمەكان، كە یارمەتی گەشتنی بەرهەمەكە دەدەن بە بازاڕ و بڵاوبوونەوەی، سەرەتا بە دەستكردن بە فرۆشتنی بەرهەمەكە ڕاستەوخۆ بە بەكارهێنەران، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی متمانەی بەكارهێنەران بە بەرهەمەكە.

بەكارهێنانی هێڵی ئینتەرنێت 

پێویستە بزانین ئینتەرنێت زۆر بەسوودە بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمێك، دەتوانین وێبسایتێك تایبەت بە كاڵاكانمان دروست بكەین بەمەبەستی زیاتر ناساندنی بەرهەمەكە و فرۆشتنی.

مامەڵەكردن لەگەڵ بازاڕە گەورەكاندا

بریتییە لە پشتبەست و ڕیككەوتن لەگەڵ یەكێك لە بازاڕە گەورەكان بەمەبەستی فرۆشتنی بەرهەمەكەت، بۆ سەركەوتن لەگەڵ ئەم جۆرە بازاڕانەدا پێویستە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە جێبەجێ بكەین:

هەڵبژاردنی كڕیاری گونجاو

ئامادەكاری

پێویستە بەجوانی بەرهەمەكەت پێشكەش بكەیت و بەرهەمەكەت ئامادەبێت بۆ فرۆشتن.

ئارامگرتن

پێویستە ئارامبگریت لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانتدا چونكە بەپێی كات بەرهەمەكەت زیاتر دەناسرێت.

سوڕی ژیانی بەرهەمەكان

هەموو بەرهەمێك دەبێت بەچەند قۆناغێكدا بڕوات لەكاتی بەرهەمهێنانەوە تا دەگات بە كڕیارەكانی، لێرەدا باسی ئەو قۆناغانە دەكەین:

o بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكە: ئەو بڕیارەیە كە بەرهەمهێن دەیدات لەبارەی ئەو بەرهەمەی كە دەیەوێت بڵاوی بكاتەوە، بۆیە دڵنیا دەبێتەوە لە دابینكردنی مەوادی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی كاڵاكە، پاشان دابینكردنی ڕیكلامی پێویست بۆ ڕاكێشانی كڕیار، هەروەها دەتوانرێت بەرهەمەكە بناسێنرێت لەڕێگەی پێدانی چەند ژمارەیەك لێی لەبازاڕەكاندا بە خۆڕایی.

o گەشەسەندنی بەرهەمەكە: ئەو قۆناغەیە كە لەدوای بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكە دێت، لەم قۆناغەدا بەرهەمەكە پێویستی بە سپۆنسەر هەیە بۆ بڵاوبوونەوەی بەناو بازاڕەكەتدا، هەروەها دەبێت وریای ئەو هەڵە و كێشانەبیت كە لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكەدا دەردەكەون و بەخێرایی چارەسەربكرێن.

o بەردەوامبوونی بەرهەمەكە: ئەو قۆناغەیە كە تێیدا هەموو زانیارییەكانی بەرهەمەكە دەگات بە كڕیارەكان و دەتوانن بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەرهەمەكەدا بكەن، بۆیە پێویست دەكات هەموو زانیارییەكانی بەرهەمەكە بەڕاستی پێشكەشی كڕیارەكان بكەیت.

o مردنی بەرهەمەكە: ئەو قۆناغەیە كە تێیدا بەرهەمەكە هیچكام لەو مەرجانەی كە لەسەرەوە باسمانكرد تێیدا نییە، وەك فرۆشتنی بەرهەمەكە بە نرخێكی خەیاڵی، یان نەناساندنی بەرهەمەكە بەشێوەیەكی باش، یاخود دەركەوتنی بەرهەمێك كە باشترە لە بەرهەمەكەت، ئەم هۆكارانە هەمووی دەبێتە هۆی دووركەوتنەوەی كڕیاران لە بەرهەمەكەت و لە ئەنجامدا مردنی بەرهەمەكە.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ سەركەوتنی بەبازاڕكردن

o دەبێت ئەوەت بۆ ڕوون بێت كە كڕیار سەرچاوەی سەرەكی بڵاوبوونەوەی بەرهەمەكەیە، بۆیە بازرگانی كردن بەبێ كڕیار ناكرێت.

o دڵنیابن لە دابینکردنی بەرهەمێک کە بە خواستی کڕیارەکان بێت.

o هەڵسەنگاندنی بەرهەمەكەت بەشێوەیەكی بەردەوام.

o هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی ئەو كڕیارانەی كە هەن زۆر باشترە لە ڕاكێشانی كڕیاری نوێ كە یەكجار بەرهەمەكەت دەكڕن و دواتر دەستبەرداری دەبن.

o هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییەک کە بەشداری بکات لەجیاکردنەوەی بەرهەمەكەت لەبەرهەمی ڕکابەرەکان چ لەڕووی نرخەوە بێت یان لەڕووی کوالێتییەوە.

o هەوڵدان بۆ پێشكەشكردنی بەرهەمی باش یارمەتیدەرە لە زیادكردنی ژمارەی كڕیارەكان.

o بەكارهێنانی ڕێگەی نوێ و پێشكەوتوو بۆ ناساندی بەرهەمەكەت.

o بەكارهێنانی بازاڕی ئەلیكترۆنی بۆ ناساندن و فرۆشتنی بەرهەمەكەت.


سەرچاوەکان



1455 بینین