ناوهڕۆك
بورج چییە؟
ئایا شەوێک لە شەوان سەیری ئاسمانت کردووە و وردبیتەوە لە هەموو چوارگۆشە و پیت و شێوەکانی تر؟
خەڵکی لە دێرزەمانەوە ئەوەیان کردووە، هەر گروپێک لەو ئەستێرانەی کە چاودێریان کردووە ناوێکیان بۆ داناوە و بەو گروپەش وتراوە (بورج).
ئەو بورجانە لە ئەمڕۆدا بەکاردەهێنرێت، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانییەکان تەنانەت بۆ سەردەمی یۆنانیەکانیش، ئەوەیشی کە یۆنانیەکان دەیزانن زۆربەی لە بابلیەکان فێربوون.
بابلیەکان ناوی ئاژەڵانیان دەنا لە هەندێک لە شێوازەکانی ئەستێرە و هەندێکی تریشیان ناوی پادشا و شابانوو پاڵەوانی ئەفسانەکانیان. یۆنانیەکانیش گۆڕانکاری زۆریان کرد لە ناوە بابلیەکاندا و ناوی پاڵەوانەکانی وەکو هیدوکلیس (هرقل) و ئەوریون (الجوزائ) و فرساوس (الجبار)یان نایە بورجەکانیانەوە، ڕۆمانییەکان هەروا نەوەستان و ئەوانیش گەلێک گۆڕانکاری تریان تێداکرد.
لەگەڵ ئەوەی ناوە کۆنەکان هێشتا بەکاردەهێنرێن بەڵام هەمیشە ئاسان نییە ئەو شێوانە بناسرێن کە لە ئاسمان دەردەکەون، بۆ نمونە (الععاب) و سەگی گەورە و سەگی بچوک و تەرازو بەڵام بورجەکان لەسەر ئەو شێوەیە بەدیار ناکەون.
لە دەوروبەری ساڵی ١٥٠ی زاینیدا، زانای گەردونناسی بەناوبانگ بکلیموس لیستێکی بە ٤٨ بورج کە دەیزانی دانا، بەڵام هێشتا ناتەواو بوو، لەبەر ئەوە زانایانی دوای ئەو بەهۆی پێشکەوتنی کەرەستەی زانستیەوە وەکو (الە الدس) کوکبە الدس و قیبلەنما و دووربینەوە ناوی تریان بۆ لیستەکانی بکلیموس زیادکرد. ئەمڕۆ گەردونناسان ٨٨ بورج دەناسن. بورج بریتیە لە ناوچەیەک لە ئاسماندا، ئەمەش مانای وایە هەر ئەستێرەیەک دەکەوێتە بورجێکی دیاریکراوەوە وەکو چۆن شارێک دەکەوێتە وڵاتێکەوە. بەڵام سنوری بورجەکان ناڕێکە، زۆرێکیان بە هێڵی لاردا دەڕۆیشتن بەڵام گەردونناسان لە ساڵی ١٩٢٨دا توانیان ئەو هێڵانە ڕاستکەنەوە و هەموو بورجەکان بکەونە ناو بازنەی هێڵە ڕاستەکانەوە.