سوودەکانی سێو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-11:55:00 - کۆدی بابەت: 3537
سوودەکانی سێو

ناوه‌ڕۆك

سێو

وتەیەکی کۆنی ئینگلیزی هەیە کە دەڵێت (هەموو ڕۆژێک سێوێک بخۆ پێویستت بە پزیشک نابێت). ڕێگایەکی چاک بوو کە دەیگووت سێو ڕێگری لە قەبزبوون دەکات، هەرچەن باوەڕ وابوو کە ئاوی سێو بە نەگەیشتووی یارمەتی هەرس کردنی خۆراک دەدات، لە ئەمڕۆدا زانست گومانی لەم بۆچوونانە هەیە، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە سێو زۆر سوودی بۆ لاشەی مرۆڤ هەیە، هەندێک کەس ئەو وتەیەی پێشوویان ڕاستتر کردەوە و (خواردنی سێوێک ڕۆژانە پێویستت بە پزیشکی ددان نابێت) پزیشکان دەڵێن سێوی نەرم ڕێگەیەکی زۆر چاکە بۆ لابردنی پاشماوەکانی خواردن لە بنی دداندا. خواردنی سێوێک لە دوای هەر ژەمێکی خواردن لە ئێوارە و بەیانیاندا باشترین ڕێگا چارەیە بۆ پاراستنی تەندروستی ددان، سێو ڤیتامینەکانی C و A تێدایە کە هەردووکیان دەوڵەمەندن بە سیلیلۆز و کاربۆهیدرات و هەندێک کانزا، ٢٥ جۆر سێو هەیە کاتێک تۆوی سێو پێ دەگات بەگشتی سوور یان زەرد یان سەوزە، سێو بە شێوەیەکی بەربڵاو لە هەموو جیهاندا هەیە بەڵام دارەکەی لە زۆربەی ناوچە ئیستیوائیەکاندا ناڕوێت لەبەرئەوەی پێویستی بە کەش و هەوایەکی نیمچە سارد هەیە.
زانایان باوەڕیان وایە کە بنەچەیی سێو دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا کە لە تورکیا وەکو بەری دارێکی کێوی بووە، بەڵام مرۆڤ ئەو دارە کێویەی پەرەپێدا بۆ چەندین جۆر لە داری سێو کە ئەمڕۆ دەیناسین.


سەرچاوەکان



1125 بینین