گازی سروشتی

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-01:42:00 - کۆدی بابەت: 3542
گازی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

گازی سروشتی چییە؟

کاتێک پایەی گازی سروشتی دەرکەوت کە وای لێهات گاز ڕکابەرایەتییەکی بەهێزی سەرچآوەکانی تری وزە بکات، پاش ئەوەی جیهان شارەزای بووە  و لە زۆر شتیشدا بەکار دەهات. سەرەڕای ئەوەی سەرچآوەیەکی گرنگە لە سەرچآوەکانی سوتەمەنی کە وزەیەکی گەرمایی ئێگجار دەدات و بۆ بەکارهێنانیشی پاک و تەمیزە و بە ئاسانیش دەردەهێنرێت، هەروەها بە ماددەیەکی بنەڕەتیش دادەنرێت لە پیشەسازی پترۆکیمیاوی پەیندا. خواستیش زیاد بوو بە شێوەیەکی ئێگجار گەورە لەسەر گاز بە جۆرێکی ئەوتۆ کە لەم ساڵانەی دوایدا وزەی گازی بەکاربراو گەیشتە 20٪ـی وزەی بەکاربراو لە جیهاندا.

گرنگترین ئەو بوارانەی کە تێیدا بەکاردێت

  1. بۆ بەکارهێنانی ناوماڵ، وە بە باشترین جۆری سووتەمەنی دادەنرێت وە بە زۆریش بۆ خۆراک لێنان و ساردکردنەوە و گەرم کردنەوە بەکاردێت، وە لە کاتی کارکردندا هیچ جۆرە خڵتەیەک بەجێ ناهێڵێت، بە ئاسانیش بەکار دەهێنرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
  2. لە بواری پیشەسازیدا بەربەرەکانی خەڵووز و نەوت دەکات بۆ بەکارهێنان وەک سووتەمەنییەکی بەکەڵک. چونکە توانای زیادکردنی بەرهەمداری کورە زیاد دەکات. ئەمەش وای لێکرد بەشدار بێت لە دەرهێنانی وزەی کارەبادا و هەروەها لە پیشەسازی کانزا و پاڵاوتن و  کاغەز و هەروەها لە پیشەسازی چیمەنتۆدا

بەڵام هاتنەکایەی لە بواری پیشەسازیدا بە تایبەتی پیترۆکیمیاوی بایەخێکی تری دایە، ئەویش ئەوەیە بە کەرەستەیەکی بنەڕەتی دادەنرێت لە پیشەسازی پەین و ئەمۆنیا و هایدرۆجین و ئیسپرتۆی مەثیلی و ئۆکسیدی کاربۆن و هتد.

دابەشبوونی جوگرافیی گاز لە جیهاندا

مرۆڤ لە کۆنترین سەدەوە گازی سروشتی زانیوە کاتێک لە درز و کەلەبەری زەوییەوە هاتۆتە دەرەوە. وەک لە کەرکوک لە ناوچەی باباگوڕگوڕ، هەروەها لە ئێران و ڕوسیای فیدراڵ و جەزائیریش. گازی سروشتی لە زۆر ناوچەی جیهاندا هەیە. پاشەکەوتی لە جیهاندا دادەنرێت بە نزیکەی 150 ملیار تەنی سێجا.
ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی گازی سروشتی بەرهەم دێنن دادەنرێن بە پەنجا دەوڵەت لە هەموو کیشوەرەکاندا. لەم ساڵانەی دواییدا بەرهەمی جیهان زیادی کرد لەبەر ئەوەی خواست لەسەر گاز زیاتر بوو بە تێكڕآی 25٪ لە ماوەی دە ساڵدا 1961-1971. لە ساڵی 1996ـیشدا بەرهەمی گەیشتە زۆرتر لە 2 ملیار مەتر سێجا، (واتا هاوتای 1410 ملیۆن تەن نەوت). ئەو هۆ نوێیانەی بەکاردێن لە گۆڕینی گاز بۆ شلە و گواستنەوەی بەهۆی لوولەوە یاخود پاپۆڕی گواستنەوە یارمەتی ئەوەی دا بەکارهێنان و گواستنەوەی بڵاوببێتەوە لە ناوچە دوورەکانی گۆی زەویدا.


سەرچاوەکان

366 بینین