ناوهڕۆك
کەمتیاری پێکەنیوو
جۆرێک لە کەمتیار هەیە پێی دەگوترێت کەمتیاری پێکەنیوو، کە کەمتیارێکی گوڵ گوڵیە و گەورەترین جۆرە لە خێزانی کەمتیارەکاندا، کاتێک دەوروژێت یان دەگەڕێت بە دوای شتێکدا جۆرێک دەلورێنێت لە پێکەنینی خنکاوی دەچێت، بەڵام دەنگەکە پێکەنین نییە بە مانای ئەو پێکەنینەی کە مرۆڤ دەیزانێت، بەڵکو تەنها دەنگێکە وەکو پێکەنین دێتە بەر گوێ، کەمتیاری پێکەنیوو دیمەنێکی سامناکی هەیە و بەرزیەکەی لای شانیەوە مەترێکە و درێژیەکەی ١،٨٥ مەترە و کێشیشی نزیکەی ٨٠ کیلۆگرامە، کەمتیار بە ڕۆژدا لە بێشەکەیدا وچان دەگرێت و کە تاریک داهات دەردەچێت و بە شوێن خواردندا دەگەڕێت، کەمتیار بە تەنیا ڕاو دەکات، بەڵام کە شێرێک یان ئاژەڵە دڕندەکانی تر ئاژەڵێک دەکوژن کەمتیارەکان لەسەر لاشەکەی کۆدەبنەوە. هەستەکانی کەمتیار زۆر بەهێزە لەگەڵ ئەوەدا گیاندارێکی ترسنۆکە و حەز لە لاکێک دەکات کە ئاژەڵانیتر کوشتبێتیان و لاشەکەیان بەجێ هێشتبێت، هەروەها نزیکی گوندەکان دەبێتەوە و هەندێک جاریش هێرش دەکاتە سەر ئەو خەڵکانەی لە دەشتدا نوستوون، زۆربەی جارەکان دەکەوێتە شوێن ڕانە مەڕ و هێرش دەکاتە سەر ئاژەڵە نەخۆش و پەک کەوتووەکان. کەمتیاری گوڵ گوڵی یان پێکەنیوو شوێنی سەرەکییان لە ئەسیوبیا و ((رأس رجأ الصالح))ـە. ئەوەی نامۆیە لەم کەمتیارەدا مێیەکانیان لە نێرینەکانیان گەورەترن.