ناوهڕۆك
دەرهێنانی خەڵوز چۆنە؟
چەند ڕێگایەک هەن بۆ دەرهێنانی خەڵووزی بەردین، لەوانە:
ڕێگەی چاڵی کراوە
ئەمە بە ڕاماڵین ئەو توێژە تەنکە پێکدێت بەسەر زەوییەکەوەیە و کانی خەڵووزەکەی داپۆشیوە، و ئامێری هەڵکەندن و ڕاماڵینی بۆ بەکاردێت، وەک کانە خەڵووزەکانی (یۆرکشایەر) لە ئینگلتەرا و هەرێمی (ئەلینۆی) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
ڕێگەی چاڵی قووڵ
هەندێک جار ئەو کانە خەڵووزانە سەدان مەتر لە قووڵایی زەویدان. لەبەر ئەوە پێویستە ئەو کانانە بە قووڵە هەڵبکەندرێن بۆ ناوەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو کانە خەڵووزانە، ئەم ڕێگەیە لە کانەکانی باشووری (وێڵز) لە ئینگلتەرا و ڕۆژئاوای (پەنسلڤانیا) لە ئەمەریکا بەکاردەهێنرێت.
ڕێگەی تونێل
زۆربەی کانە خەڵووزەکان لە جیهاندا دەکەونە لاکانی زنجیرە چیاکان و بانە کۆنەکانەوە، و هەندێ لەو دەمارە خەڵووزانەی ئەستوورن و بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەردەکەون وەک کانەکانی ڕۆژئاوای (پەنسلڤانیا) و ڕۆژئاوای (ڤێرجینیا) لەم ڕێگەیەدا تونێل بەکار دێت بۆ بڕینی ئەو دەمارە خەڵووزانە.