پاشەڕۆ نەوتییەکان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-23:16:00 - کۆدی بابەت: 3566
پاشەڕۆ نەوتییەکان

ناوه‌ڕۆك

پاشەڕۆ نەوتییەکان

بایەخی ئابووری نەوت لە جیهاندا زیاتر بووە، وە بۆتە دەماری ژیان بۆ پیشەسازی دەوڵەتان و وزەی پێویستیش دەگەیەنێتە دەوڵەتە پێشکەوتووەکان. بەهۆی پێشکەوتنی تەکنیکەوە لەم سەدەیەدا کە جیهان دەیبینێت بەکاربردنی نەوتیش زیادی کردووە، سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتە تازە پێگەیشتووەکان کە ڕێگەی پەرەپێدانی ئابووریان گرتووە پێویستیان بە نەوت زیاتر بووە، هەروەها زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی جیهانیش ئەو پێویستییەی زیاد کردووە، لەبەرئەوە مەترسی لەوە دەکرێت ئەو سەرچاوە گرنگە تەواو بێت، وە دەوڵەتان هەوڵی ئەوە دەدەن ئەو کانانەی پشتگوێ خراون وەبەرهێنرێت وە هۆی بەرهەمهێنان و پاڵاوتن چاک بکرێت بۆ ئەوەی پارێزگاری ئەو سامانی نەوتە بکرێت کە تێیدایە.

ئەمەش پاڵی بە هەندێ لە دەوڵەتانەوە نا کە بڕێکی زۆر نەوت بهێنن لە دەرەوە و بیکەنە ئەو کانانەوە کە وشکیان کردووە، ئەمەش ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا ئێستا گرتوویەتیە ئەستۆی خۆی.
جیهان لە سەردەمی ئێستادا دەتوانێت ئەو مادانە بەرهەم بهێنێت کە جێگری نەوتە، بەڵام بەرهەمهێنانی ئەو مادانە لە سنورێکی تایبەتیدایە و بایەخی نەوتیش لەم سەردەمەدا هەر بەردەوام دەبێت.
لێکۆڵینەوە و باس و تاقیکردنەوە بەردەوامە لە بواری کەڵک وەرگرتن لە تیشکی خۆر و ئەتۆم و هەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریاکان و گەرمی ناوجەرگەی زەوی و هی تریش... بۆ کارگوزاری مرۆڤ و بەدەستهێنانی سەرچآوەی وزەی جێگر. بەڵام ئێستاش ئەنجامی سەرەتایی بەو دڵخۆشکەر نییە. ماوەی تەواوبوونی نەوت بریتییە لەو ساڵانەی بڕی پاشەکەوتی نەوتی خاوی تێدا تەواو دەبێت لە ناوچەیەکی دیاریکراودا، وە وا دەپێورێت کە بڕی ئەو پاشەکەوتە دابەش بکرێت بەسەر بڕی بەرهەمەکەدا بە یەکەیەکی پێوەری چونیەک.

ڕێگای چارەی هەندێ وڵات

ئەو ڕێگەیانەی هەندێ وڵات پەیڕەوی دەکەن بۆ دواخستنی تەواو بوونی نەوتەکەیان:

  • زیادکردنی بڕی ئەو نەوتەی بەرهەمی دێنن لە ڕێی چاککردنی هەردوو کرداری بەرهەمهێنان و پاڵاوتنەوە.
  • دڵۆپاندنی نەوت لە بەردی (الطفل الزیتي) یان (السجیل).
  • بەکارخستنی سەرچآوەکانی تری وزە بە شێوەیەکی فراوانتر، وەک و سەرچاوەی خەڵووز و غازی سروشتی.
  • دەست بە سەرچآوەی وزەوە دەگرن و کەمی دەخەنە کار و بەفیڕۆی نادەن.


سەرچاوەکان

137 بینین