بازرگانی خەڵوز لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-23:24:00 - کۆدی بابەت: 3568
بازرگانی خەڵوز لە جیهاندا
سامانە سروشتییەکان

ئەو ناوچانەی بازرگانی خەڵووزیان تێدا دەکریت دەکەونە ئەمەریکای باکوور، ڕۆژئاوای ئەوروپا، ڕوسیای فیدراڵ و ئۆکرانیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات

ناوه‌ڕۆك

خەڵوز لە جیهاندا

ئەوەی سەرنج دەدرێت لە بەرهەمهێنانی خەڵووزدا ئەوەیە ڕێژەیەکی زۆری لە ناوخۆدا بەکاردەبرێت و ڕێژەیەکی کەمیشی دەچێتە بازرگانی نێوان دەوڵەتاندا کە لە 5-7٪ تێپەڕ ناکات، ئەم ڕێژەیەش زۆر کەمە ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ڕێژەی نەوت لە بازرگانی نێوان دەوڵەتاندا کە لە 30٪ زیاترە. ئەو ناوچانەی بازرگانی خەڵووزیان تێدا دەکریت دەکەونە ئەمەریکای باکوور، ڕۆژئاوای ئەوروپا، ڕوسیای فیدراڵ و ئۆکرانیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات و لە کیشوەری ئاسیاشدا ژاپۆن.

كەمی چالاكی

هۆی کەمی چالاکی بازرگانی خەڵووز دەگەڕێتەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە:

  1. سروشتی خەڵووز وایە کە بە ئاسانی ناگوێزرێتەوە لە شوێنێكەوە بۆ شوینێکی تر و بەشدار نابێت لە بازرگانی نێوان دەوڵەتاندا بە شێوەیەکی فراوان چونکە قورسە و قەبارەی گەورەیە و گواستنەوەیشی زۆری تێ دەچێت.
  2. هەندێ دەوڵەتی پیشەسازی پەنا دەبەنە بەر سەرچاوەی تری وزە وەک نەوت و دەرهێنانی کارەبا لە تاڤگەی ئاو (بەنداو) وەک ئیتاڵیا و ژاپۆن و هی تر کە کاری کردۆتە سەر بازرگانیی خەڵووزی نێوان دەوڵەتان.

ئەگەر سەرنجی بازرگانی خەڵووز بدەین دەبینین کە زۆر لەو دەوڵەتانەی خەڵووز دەنێرنە دەرەوە لە هەمان کاتدا هەندێک لە دەرەوە دەردەهێنن وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەلجیکا... هتد. ئەوەش لەبەرئەوەی پێویستیان بە خەڵووزی کوک هەیە کە بۆ پیشەسازی ئاسن و پۆڵا پێویستە و بەکار دەهێنرێت.
گەورەترین دەوڵەت لە ناردنە دەرەوەی خەڵووزدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە لە 5-10٪ـی بەرهەمی دەنێرێتە دەرەوە بۆ کەنەدا و ئەوروپای ڕۆژئاوا و ژاپۆن، دوای ئەو دەوڵەتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتە کە دەینێرێت بۆ بآشووری ڕۆژئاوای ئەوروپا.


سەرچاوەکان



823 بینین