شێڤرۆلێت ئۆپترا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:09:00 - کۆدی بابەت: 3621
شێڤرۆلێت ئۆپترا

ناوه‌ڕۆك

شێڤرۆلێت ئۆپترا

ئۆتۆمبێلی شێڤرۆلێت ئۆپترا یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیانی شێڤرۆلێت، کە شێوەیەکی جوان و سەردەمیانەی هەیە هەروەها نەوە تازەکەی ئەم ئۆتۆمبێلە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێناوە لە بازاڕە عەرەبییەکاندا بەتایبەتی بازاڕی میسر.

تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی شێفرۆلێت ئۆپترا

  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی شێڤرۆلێت ئۆپترا 1500 سی سی، هێزی 110 ئەسپی هەیە، ڕێژەی خولانەوەی تایەکانی دەگاتە 6000 خول لە خولەکێکدا.
  • سیستمی گێڕ و مەکینەکەی بە ڕێژەی %40 لە مۆدێلە کۆنەکانی باشترە، کە توانا و بەهێزی دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە.
  • ئۆتۆمبێلێکی گێڕ ئۆتۆماتیکە و 5 خێرایی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە لە ڕووی دەرەوەی شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، هەروەها بەشی ناوەوەی فراوانە و کۆشنەکانی ئاسوودەبەخشن و شێوەیەکی جوانیان هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە لە دواوە سندوقێکی گەورەی هەیە کە دەتوانیت کەلوپەلەکانتی تێبخەین.
  • ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت لە خێرایی 0 بگات بە 100 لە ماوەی 8 چرکەدا، هەروەها خێرایی دەگاتە 170 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • درێژییەکەی 4.6 مەتر، پانی 1.7 مەتر و بەرزی 1.46 مەترە.
  • ویلەکانی وەزشییە و قەبارەی (16 ئنچ)ـە.
  • فێنککەرەوەی هەیە و قفڵ مەرکەزییە.
  • لە ئۆتۆمبێلەکەدا شوێنی کارپێکردنیCD  و ڕادیۆی تێدایە، هەروەها شوێنی تایبەت بە MP3 و USB و بیستۆکی هەیە.
  • خاوەنی برێکی دژە خلیسکانە (ABS).
  • برێکەکانی ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندییەکی نوێیان هەیە کە بریتییە لە دابەشکردنی ئەلیکترۆنی هێزەکان.

کێشەکانی شێڤرۆلێت ئۆپترا

  • دابڕنی دەنگی باش نییە تێیدا بەتایبەتی لە خێراییە زۆرەکاندا ژاوەژاوێکی زۆر دروست دەکات.
  • ئۆتۆمبێلێکی خۆڕاگر نییە، لە خێراییە زۆرەکاندا لەرینەوە لە سوکانەکەیدا ڕوودەدات.


سەرچاوەکان



942 بینین