ئۆتۆمبێلەکانی هیۆندای ئەکسێنت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:29:00 - کۆدی بابەت: 3625
ئۆتۆمبێلەکانی هیۆندای ئەکسێنت

ناوه‌ڕۆك

هیۆندای ئەکسێنت

هیۆندای ئەکسێنت یەکێکە لەو ئۆتۆمبێلانەی کە کۆمپانیای هیۆندای دروستی دەکات کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دادەنرێت کە لەم ساڵانەی دواییدا چەندین ئۆتۆمبێلی سەرنجڕاکێش و گرانبەهای دروست کردووە، کۆمپانیاکە چەندین جار تووشی کێشە و ئاستەنگ بووەتەوە بەڵام بەبۆنەی بەهێزی و خۆڕاگری بەڕێوبەرەکانییەوە توانیویەتی بەسەر کێشەکانیاندا زاڵبن و ئێستا یەکێکە لە 10 گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەرهەمی دەهێنێت نرخەکانیان گونجاوە و هەموو کەس دەتوانێت بیانکڕێت، کۆمپانیاکە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە بە شوێن پارەوە نەبووە بەڵکۆ دەیەوێت دڵی کڕیارەکانی ڕازی بکات، بۆیە چەندین ناوەندی چاککردنەوەی دروست کردوە و هەروەها لە کۆمپانیاکەدا بەشێک هەیە کە تایبەتە بە گوێگرتن لە پێشنیاری کارمەندەکانی بەمەبەستی باشترکردنی کۆمپانیاکە.

هیۆندای ئەکسێنت (hyundai accent)

کۆمپانیاکە تا ئێستا پێنج نەوەی لە ئۆتۆمبێلی ئەکسێنت دروستکردووە، ئۆتۆمبێلی هیۆندای ئەکسێنت لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی هیۆندای ئەکسلەوە هاتووە، کە سەرەتا لە ساڵی 1994 نەوەی یەکەمی ئۆتۆمبێلەکە دروستکراوە کە بەردەوام بووە تا ساڵی 2000، پاشان نەوەی دووەم دروستکراوە و بەرهەمهێنانی تا ساڵی 2005 بەردەوام بووە، پاشان نەوەی سێهەم کە تا ساڵی 2011 بەردەوام بووە، دواتر نەوەی پێنجەم کە لە ساڵی 2017 دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی، ئۆتۆمبێلی هیۆندای ئەکسێنت دوو جۆر مەکینەی هەیە، یەکەمیان  قەبارەی 1.4 لیترە و هێزی 106 ئەسپی هەیە، دووەمیان قەبارەکەی 1.6 لیترە و هێزی 138 ئەسپی هەیە.

تایبەتمەندییەکانی هیۆندای ئەکسێنت

  • هیۆندای ئەکسێنت بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت چونکە پارچەکانی بە ئاسانی دەستدەکەوێت و هەروەها بە ئاسانی چاک دەکرێتەوە.
  • هیۆندای ئەکسێنت بە ئۆتۆمبێلێکی ئابووری باش دادەنرێت بۆ ئەو وڵاتانەی کە سووتەمەنیان کەمە.
  • بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر جوانە و پشوو دەبەخشێت بە شۆفێرەکەی.
  • ئۆتۆمبێلەکە یەکەیەکی کۆنترۆڵی ناوەکی هەیە کە دەتوانێت هەوای ناو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاسانی ڕێک بخات.
  • ئۆتۆمبێلەکە سیستمێکە میوزیکی تێدایە، هەروەها سپیکەرە لە کوشنەکانی دواوە و دەرگاکاندا هەیە.
  • کوشنەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە ئاسوودەبەخشن و بە پێستی دەستکرد داپۆشراوە کە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشی پێدەبەخشێت.
  • جەستەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر پتەو و بەهێزە و شێوەیەکی جوانی هەیە.
  • بە دەگمەن کێشە لە دروستکردنیدا تێدەکەوێت.

کێشەکانی هیۆندای ئەکسێنت

  • قەبارەی بزوێنەرەکەی بچووکە، بۆیە باشتر وایە بەکارنەهێنرێت بۆ شوێنی دوور،
  • کێشی سووکە بۆیە بە زەحمەت کۆتنڕۆڵدەکرێت لە خێراییە زۆرەکاندا.
  • پلێتی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر ناسکە و بەرگەی پێکدادان ناگرێت.
  • کوالێتی پارچە یەدەگەکانی کەمە بۆیە زیاتر کێشەی بۆ دروستدەبێت لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تر.

 


سەرچاوەکان



832 بینین