دڕکە پەتک چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-28-08:26:00 - کۆدی بابەت: 3843
دڕکە پەتک چییە؟

ناوه‌ڕۆك

دڕکە پەتک - spinal cord

لە شێوەی پەتێکی لوولەکیدایە و لە ماددەیەکی مۆخی پێکدێت کە دەمارەخانە و تەوەرەکانی تێدایە و تێکڕای درێژییەکەی ٤٥سم دەبێت لە کۆتایی لاکێشە مۆخەوە دەست پێ دەکات تا ئاستی دوا بڕبڕەی کەلەکە و لە ٣١ پارچە پێکهاتووە، هەریەک لەو پارچانە جوتێک مێشکە دەماری لێ دەردەچێت بۆ لەش لە لای ڕاست و چەپ، ٨ جووت دەمار بۆ ناوچەی مل(cervical Nerves)، ١٢ جووت بۆ ناوچەی سنگ(Thoracic Nerves)، ٥ جووت بۆ ناوچەی کەلەکە(Lumber Nerves)، ٥ جووت بۆ ناوچەی سێ بەندە(Sacral Nerves)، ١ جووت بۆ ناوچەی کلێنچە (Coccygial). دڕکە پەتک کار و فەرمانی زۆری هەیە لە مانە وەک ڕەوڕەوێک کار دەکات کە فەرمانەکان لە دەماخەوە دەگوازێتەوە بۆ ڕژێنەی گلاندەکان و ماسولکە و ڕیخۆڵە و بۆریەکانی خوێن، لە لەشەوە ئاگاداریەکان و بزوێنەکان دەگوازرێتەوە بۆ دەماخ، ڕێکخستنی کاری ماسولکە خۆییەکان بەهۆی گرێ و دەمارەخانە تێکهەڵچووەکان ئەنجام دەدات.


سەرچاوەکان



2284 بینین