بۆچی مانگی ڕەمەزان بەو ناوەوە ناونراوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-29-14:20:00 - کۆدی بابەت: 3883
بۆچی مانگی ڕەمەزان بەو ناوەوە ناونراوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناوی ڕەمەزان

چەندین بیروڕا و هۆكاری جیاواز هەیە بۆ ناونانی مانگی ڕەمەزان، لێرەدا باسی هەندێكیان دەكەین:

بەبۆنەی خودای گەورەوە

ئەم قسە دەگەڕێتەوە بۆ (ابن مجاهد) كە وا دەردەكەوێت كە بڵێت ئەم مانگە مانگی خودای گەورەیە.

بەبۆنەی بارانی پایزەوە

دەوترێت كە ناوی مانگی ڕەمەزان وەگیراوە لە وشەی (الرمْضاء) كە بە واتای ئەو بارانە دێت كە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز دەبارێت و زەوی پاكدەكاتەوە، هەروەها مانگی ڕەمەزان نەفسەكان لە تاوان پاكدەكاتەوە

بەبۆنەی گەرماوە

دەوترێت كە عەرەبەكان ناوی مانگەكانیان وەرگرتووە و مانگی ڕەمەزانیش لە وشەی (الرمَضِ) وەرگرتووە كە بە واتای گەرمایەكی زۆر دێت

بەمەبەستی بەرگەگرتنی گەرما و تینوێتی

یەك لە وتەكان دەڵێت بۆیە بەو ناوەوە ناونراوە بۆ بەرگەگرتن لە گەرما و تینوێتییەكەی

بۆ سوتاندنی تاوانەكان

دەوترێت ئەم مانگە مانگی سووتاندن و نەهێشتنی تاوانەكانە

چەند ناوێكی تری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و هۆكاری ناونانەكەی

مانگی قورئان (شهر القرآن)

بۆیە پێیدەوترێت مانگی قوران چونكە ئەو مانگەیە كە قورئانی پیرۆزی تێدا دابەزی، هەروەك خودای گەورە دەفەرموێت: {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ}

مانگی ئارامگرتن(شهر الصَّبر)

ئەم ناوەی لێنراوە بەبونەی ئارامگرتنی بەڕۆژووبوان و نەخواردنی خواردن و خواردنەوە لەماوە نێوان خۆرهەڵهاتن تا خورئاوابوون، هەروەها لەگەڵ دووركەوتنەوە لە جووتبوون لەم مانگەدا

مانگی جیهادكردن

لەم مانگە پیرۆزەدا چەندین جەنگ تێیدا ڕوویداوە كە پێغەمبەر (د.خ) بەشداری تێداكردووە، وەك جەنگی بەدر و جەنگی فەتحی مەككە

مانگی خێركردن

لەم مانگەدا ئەو موسوڵمانانەی كە لە توانایاندا هەیە خێر دەكەن و یارمەتی ماڵە هەژارەكان دەدەن، لە پێناو خودای گەورەدا

مانگی تۆبەكردن

لەم مانگەدا موسوڵمانان داوای لێخۆشبوون دەكەن لە خودای گەورە

مانگی دوعا و پاڕانەوە

لەم مانگەدا دوعاكردن زیاتر گیرا دەبێت بۆیە بەڕۆژووبوان زیاتر دوعا دەكەن

مانگی ڕەمەزان لە قورئان و حەدیسەكاندا

لە سورەتی بقرة باس لە مانگی ڕەمەزان كراوە: { شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ}

لەلایەن (أبي هريرة) دەگێردرێتەوە كە پێغەمبەر (د.خ) فەرمویەتی: (إذا جاءَ رَمَضانُ فُتِّحَتْ أبْوابُ الجَنَّةِ، وغُلِّقَتْ أبْوابُ النَّارِ، وصُفِّدَتِ الشَّياطِينُ)


سەرچاوەکان



1537 بینین