ڕۆڵی بەکتریا لە ژیاندا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-03-12:29:00 - کۆدی بابەت: 4093
ڕۆڵی بەکتریا لە ژیاندا
زانستەکان

ڕۆڵی بەکتریا لە ژیاندا ، بەکتریا ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

ڕۆڵی بەکتریا لە ژیاندا

ئایە ڕۆژێک تووشی هەوکردنی قورگ یان داخورانی یەکێ لە دانەکانت بووی، ئایا زانیت کە هۆیەکەیان بەکتریایە؟ بەکتریا لە ئاو و خۆراک و لەشماندا دەژی زاناکان ئەوانەی هەوڵی قەڵاچۆکردنی نەخۆشییەکانی بەکتریایان داوە سوودیان وەرگرتووە لە تاقیکردنەوەکانیاندا. بەڵام لە نێوان هەزاران جۆری بەکتریا تەنها چەند سەد جۆرێك نەخۆشی دەخەنەوە. زۆر لە بەکتریاکان هەڵدەستن بە کاری بەسوود بۆ مرۆڤ.
بەکتریا گرنگە بۆ ژیان وەکو دەزانین ژیان بێ بەکتریا بەردەوام نابێ، بەکتریا زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی هەسارەی زەوی. ئەویش یارمەتی دووبارە گەڕانەوەی گیانەوەران و ڕووەکە مردووەکان دەدات بۆ سروشت و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سوڕی نایترۆجین.

چەسپاندنی نایترۆجین

زۆربەی زیندەوەران پشت بە ڕووەکەکان دەبەستن. ڕووەکەکانیش پێویستیان بە نایترۆجین هەیە بۆ گەشەکردنیان. گازی نایترۆجین لە ٧٨٪ هەوای زەپۆش پێکدێنێ، بەڵام زۆربەی ڕووەکەکان ناتوانن ڕاستەوخۆ لە هەواوە نایترۆجین بەکاربهێنن و بەڵکو بە شێوەیەکی جیاوازی هەیە، بەکتریای نایترۆجین چەسپێن، نایترۆجین لە هەواوە وەردەگرن و دەگۆڕن بۆ شێوەیەک کە لە توانای ڕووەکەکاندا هەبێ بەکاریبهێنن، ئەم کردارەش بە نایترۆجین چەسپێن ناودەبرێ.

دووبارە گەڕانەوە

ئایا پێشتر گەڵایەک یان لقەدارێکی مردووت بینیوە لەسەر خاکی دارستانێک؟ ئەم گەڵا و لقەدارانە دووبارە دەگەڕێنرێنەوە سروشت بە تێپەڕبوونی کات بە یارمەتی بەکتریا، بەکتریای شیکەرەوە ماددە ڕووەکی و گیانەوەریە مردووەکان هەڵدەوەشێنێتەوە. شیکردنەوەی ماددە مردووەکان خۆراکە ماددە دابین دەکات بۆ زیندەوەرەکانی دیکە.

خاوێنکردنەوە

بەکتریا و زیندەوەرە وردبینەکانی دیکە بەکاردێن بۆ نەهێشتنی پیسبوون، چارەسەرکردنی زیندەیی بە واتای بەکارهێنانی زیندەوەری وردبینی بۆ گۆڕینی ماددە کیمییا زیانبەخشەکان بۆ ماددەی بێ زیان، چارەسەری زیندەیی بەکاردێ لە خاوێنکردنەوەی پاشماوە مەترسیدارە پەیدابووەکان لە پیشەسازی و کشتوکاڵی و شارەکان، وە هەروەها بەکاردێ لە خاوێنکردنەوەی ڕژانی نەوت، کرێکارەکان بەکتریا بەکاردێنن بۆ لابردنی پیسبوونی خاک.

بەکتریا باشە بۆ مرۆڤ

خەڵکی بۆ خۆراک بەکتریا بەخێودەکەن هەر جارێک کە پەنیر یان ماست یان قەیماغ یان سەر تووی ترش دەخۆیت لەهەمان کاتدا، بەکتریاش دەخۆی، بەکتریای بەهەمهێنەری ترشی ماست شەکری شیر هەڵدەوەشێنێ، کە بەلاکتۆز ناودەبرێ. لەم کردارەشدا ڤ لاکتۆر دەگۆڕێ بۆ ترشی ماست، ترشی ماست خۆراکەکە دەپارێزێ و بۆن و بەرامێکی پێدەدات هەموو ئەو خۆراکانەی دەیانخۆین ڕۆژانە لە بەکتریا دروست دەکرێن.

دروسکردنی دەرمان

باشترین ڕێگە بۆ لەناوبردنی ئەو بەکتریایەی دەبێتە هۆی نەخۆشی چییە؟ ئایا بڕوادەکەی کە چارەسەرەکەش بەبەکارهێنانی بەکتریایەکی دیکەیە؟ دژە زیندەییەکان دەرمانن بۆ کوشتنی بەکتریا و زیندەوەرە وردبینەکانی دیکە بەکاردێن، زۆر لە دژە زیندەییەکان بەکتریا دروستیان دەکات.

ئەنسۆلین 

لەشی مرۆڤ پێویستی بە ئەنسۆلین هەیە بۆ بەکارهێنانی شەکر و کاربۆهیدرات، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم ناهێنن. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، زاناکان فێری ئەوە بوون چۆن بۆ‌هێڵەکان لە بەکتریا دابنێن بۆ ئەوەی بەکتریا کە توانای دروستکردنی ئەنسۆلینی مرۆڤی هەبێ، لە دوایدا دەتوانرێت ئەنسۆلینەکە جیابکرێتەوە لە بەکتریاکەو بیدەن بە تووشبانی نەخۆشی شەکرە.

ئەندازەی بۆماوەیی

بەو کردارەی کە تێیدا زاناکان گۆڕان بەسەر بۆهێڵەکانی بەکتریا یان بۆ‌هێڵەکانی هەر زیندەیەکی دیکە دێنن دەڵێن ئەندازەیی بۆماوەیی. زاناکان دەستیان کرد بە دانانی بەکتریا بۆ کاری ئەندازەیی بۆماوەیی هەر لە ساڵی ١٩٧٣ زاینییەوە، لەو سآڵەدا زاناکان چەند بۆهێڵیکیان لە بۆقێک خستە ناو بەکتریایی (Escherichia coli) و بەکتریاکە دەستیکرد بەدروستکردنی لەبەرگیراوەی بۆ‌هێڵەکانی بۆقەکە، زاناکان توانای ئەندازەکردنی بەکتریایان هەیە ئێستا بۆ دروستکردنی زۆر لە بەرهەمەکان وەک لەناوبردنی  مێروو و پاکژەکەرەوەکان  و ماددە لکێنەرەکان بەکاردێت.

بەکتریای زیان بەخش

مرۆڤ بەبێ بەکتریا ناژی، بەڵام بەکتریا توانای زیان گەیاندنیشی هەیە، زاناکان لە سەدەی نۆزدەم گەیشتنە ئەوەی کە هەندێ بەکتریا دەبنە هۆی نەخۆشی. بەکتریای هۆکاری نەخۆشی دەچێتە زیندەوەرێکی خانە خوێ و خۆراکەماددەکانی لە خانەکانی وەردەگرێ بەم کردارەش بەکتریاکە زیان بە خانە خوێیەکە دەگەیەنێ، بەڵام ئەمرۆ ئێمە پارێزراوین لە زۆر لە نەخۆشیە میکرۆبییەکان بە هۆی کوتان، لەوانەیە کوتان بتوانێ پتپارێزێ لە نەخۆشی بەکتریایی، وەک نەخۆشی دەردەکۆپان و دەفریا. و دەکرێ بەهۆی دژە زیندەییەکان چارەسەری زۆر لە نەخۆشییە بەکتریایەکان بکرێت،

نەخۆشی لە هەندێ زیندەوەری دیکەدا

بەکتریا مرۆڤ توشی نەخۆشی دەکات بەهەمان شێوە زیندەوەری دیکەش تووش دەکات، ئایا پێشتر ڕووەکێکت بینیوە کە پەڵەی ڕەنگداری نامۆ یان بۆگەنی لەسەر بینیبێت؟ ئەگەر ئەمە ڕوویدابوو ئەوا تۆ زیانێکت بینیوە کە بەکتریا ئەنجامی داوە بۆ ڕووەکەکە. بەکتریای هۆکاری نەخۆشی هێرش دەباتە سەر ڕووەکەکان و گیانەوەران و پێشەنگییەکان و کەڕووەکان، تەنانەت بەکتریاکانی تریش وە توانای زیان گەیاندنی هەیە بە دانەوێڵە و میوە و بەرووبوومە ڕووەکییەکان، لقە داری هەرمێ نەخۆشییەکی بەکتریایی هەیە کە بە ئاگرە سۆت ناودەبرێ. هەندێ جار ڕووەکەکان بە هۆی دژە زیندەییەکان چارەسەر دەکرێن. زاناکان هەندێ لە رووەکەکانیان ئەندازەیی بۆماوەییان کردووە بۆ ئەوەی بەرگری بکەن دژ بە بەکتریایی نەخۆشی بکەن.

 

 


سەرچاوەکان



3871 بینین