خراپترین جۆری ژەمەکان بۆ گورچیلەکان

خراپترین جۆری ژەمەکان بۆ گورچیلەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد حیكمەت - به‌روار: 2021-04-08-16:45:00 - کۆدی بابەت: 4286
خراپترین جۆری ژەمەکان بۆ گورچیلەکان

ناوه‌ڕۆك

سیسەمی خۆراکی تەندروست بۆ گورچیلەکان

بەپێی توێژینەوەیەک لە یەکێک لە گۆڤارە ئەمەریکیەکان، هەڵبژاردنی هەڵە لە ژەمەکان و قەڵەوی و جگەرەکێشان، هۆکارێکی سەرەکین بۆ درووستبونی نەخۆشی گورچیلەکان. بە پێچەوانەی ئەو نەخۆشیانەی کە هۆکارێکی بۆماوەییان لە پشتە لە دروستبوونی نەخۆشی گورچیلەکان، دەتوانین ڕێگری لە دروستبوونی ئەو نەخۆشیانە بکەین کە هۆکارەکانی بۆماوەیی نین، وەکو قەڵەوی، جگەر کێشان و سیستەمێکی خۆراکی تەندرووست.

خراپترین ژەمە خۆراکەکان بۆ گورچیلە

بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەکان دەبێت شێوازێکی تەندروست بەڕێ کەین لە ژیانماندا. وەکو خواردنی پڕۆتینێکی کەم لە ژەمەکان و دورکەوتنەوە لەو ژەمە خۆراکانەی کە بەشێوازێکی گشتی زیان بەخش دەردەکەون وەکو خواردە ئامادەکراوەکان، مریشک و کافایین، هەروەها دەبێت ڕۆژانە وەرزش ئەنجام بدەین بۆ پارستنی هاوسەنگی لە کارکردنی لەشماندا، هەروەها گرنگە پزیشکەکانمان ئاگادار بکەینەوە لە ژەمەکانمان لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە گورچیلەکاندا.

گۆشتی سوور

ئەو ژەمانەی کە بڕێکی زۆر پڕۆتینی تێدایە، وەکو گۆشتی سور دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گورچیلەکان، لەهەمان کاتدا گۆشتی سوور خاوەنی چەوری تێرە کە ئەمیش هەمان زیانی هەیە بۆ گورچیلەکان، پرۆتین دەبێتە هۆی ماندووبونی گورچیلەکان، کە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکدا پێویستە پەیوەندی بکرێت بە پزیشکەوە بۆ پاراستنی گورچیلەکان لەوەی زیانی زیاتری پێبگات.

خۆراکە ئامادەکراوەکان

خۆراکە ئامادەکراوەکانی وەکو جبسی پەتاتە و بسکیتی سوێر و گۆشتی ساردکراو، یەکێکن لە زیانبەخشترین ئەو خۆراکانەی کە زیانیان بۆ گورچیلەکان هەیە، ئەویش بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە خوێکان کە بوونیان بە شێوەیەکی زیاد دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گورچیلەکان، لەهەمان کاتدا خوێ دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن و دروستبونی بەردی گورچیلە کە ئەمانیش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کار لەسەر گورچیلەکان دەکەن. بەردی گورچیلە خاوەنی ئەم نیشانانەی خوارەوەیە:

  • ئازارێکی زۆر.
  • بوونی کێشە لە میز کردندا.

شەکر

بەکار‌هێنانی بڕێکی زۆر لە شەکر دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی، کە ئەمانیش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار لەسەر تەندروستی گورچیلەکان دەکەن، بەهەمانشێوە خواردنەوە گازیەکان بە بوونی بڕێکی زۆر فسفۆڕ و شەکر دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە گورچیلەکان، سۆدا کە یەکێکە لەو خواردنەوە گازیانە زۆرترین زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت، یەکێک لە توێژینەوەکان ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئەو خانمانەی بڕێکی زۆر سۆدا دەخۆن، دەبنە خاوەنی گورچیلەیەک کە لەسەدا ٣٠ کار دەکات دوای ٢٠ ساڵی.


سەرچاوەکان

450 بینین