سێ هۆکار وادەکات ژنان نەکەونە سوڕی مانگانەوە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-10-14:30:00 - کۆدی بابەت: 4355
سێ هۆکار وادەکات ژنان نەکەونە سوڕی مانگانەوە

ناوه‌ڕۆك

ڕوونەدانی سوڕی مانگانە بۆ ژن

هێلکەدانەکانی ئافرەت بە بەردەوامی بە گشتی هەموو مانگێک هێلکەیەک بەرەڵا دەکەن و ئەگەر هێلکەکە نەپیتێنرێت و گەشە نەکات، سووڕەکە نزیکی چواردە ڕۆژ پێش پێش بەرەڵابوونی هێلکەکە دەست پێ دەکات، ئەگەر دوای هەفتەیەکیش دوای دواکەوتنی سووڕی مانگانە هێشتا پشکنینی دووگیانیەکەتان نێگەتیڤە، زۆر دوورە کە دووگیان بن، بەڵام ئەگەریشی هەیە هەروەها ئەگەر زیاتر لە سووڕی بەردەوام نەکەوتنە سووڕی مانگانەوە و هەموو پشکنینەکانی دووگیانیشتان نێگەتیڤە، بۆ پشکنینێکی تەواو سەردانی پزیشک بکەن.

هۆكارەكانی وەستانی سوڕ

سووڕی مانگانەی ئافرەتان بە چەند هۆکارکی زۆر ئەگەری هەیە بوەستێت وەک:

(کێشە لە خواردندا، وەرزشی زۆر، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان) بەڵام سێ هۆکار زۆر باون بۆ ئەم بابەتە ئەوانیش:

کێشەکانی غودە

غودەی ثایرۆید چالاکیەکانی جەستەتان کۆنترۆڵ دەکات، ئەگەر غودە بەجوانی کارەکانی نەکات، دەتوانێت کێشە دروست بکات بۆ سووڕی مانگانەتان، نیشانەکانی تری غودە بریتین لە: (ماندوویەتی زۆر، وەرینی قژ، زیادبوونی کێش، سەرمای بەردەوام تەنانەت کاتێکیش کە کەشوهەوا خۆشە) پشکنینێکی سادەی خوێن دەتوانێت دیاری بکات تووشی غودە بوون یان نا و دەرمانیش وەک چارەسەر بەکاردەهێنرێت بۆی

زۆری هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین

ئەگەر ڕێژەی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین لە جەستەتاندا بەشێوەیەکی نائاسایی زۆر بێت، ئەگەری هەیە دوو یان سێ جار نەکەونە سووڕی مانگانەوە، خۆی جەستە کاتی شیردان هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین بەرهەمدەهێنێت هەر بۆیەشە زۆر جار لەکاتی شیرداندا سووڕی مانگانە دەوەستێت، ئەگەر ئەم شتەت بەسەر هاتووە و بەڵام تۆ شیر نادەیت، ئەگەری هەیە ماددەیەکی هاوشێوەی شیر لە مەمکتانەوە بێتە دەرەوە ئاوا واتە ڕێژەی پڕۆلاکتین زۆرە لە جەستەتاندا ئەم کێشەیە بەدەرمان چارەسەر دەبێت.

کیسی زۆری هێلکەدان

ئەمە کاریگەری دەخاتە سەر ئەو هێلکانەی کە هێلکەدان بەڕەڵای دەکات، ئەگەر کیسی زۆری هێلکەدانتان هەبێت، هێلکەکان لە هێلکەداندا دەمێننەوە و ناتوانن گەورە ببن و گەشە بکەن، نیشانەی ئەم دیاردەیە زۆر جار تێکچوونی سووڕی مانگانەیە.
تۆش ئەگەر تا ئێستا نەکەوتوویتەتە سووڕی مانگانەوه، ئەوا سەردانی پزیشک بکەن با دەرکەوێت کە دووگیانیت یان نا ئەگەر دووگیان نیت کەواتە کێشەکە چییە!


سەرچاوەکان



2422 بینین